سەرچاوە تایبەتەکان ڕایانگەیاند، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار سەردانی دیموشقی کردوووە.
تا ئێستا ئامانجی سەردانەکە نەزاندراوە و نازاندرێت کێ لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد سەردانی دیمەشقی کردووە و لەگەڵ کێ کۆدەبنەوە.
چەند ڕۆژی ڕابردوو، لە عەمانی پایتەختی ئوردن، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمریکا کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.
لەو کۆبوونەوەیەدا، پرسی یەکگرتنی قەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا، چارەسەری ناناوەندی بۆ سووریا و ڕێککەوتنی ١٠ـی ئادار تاوتوێ کراون.
قەندیل پرێس