پەکەکە شەهیدبوونی دوو فەرماندەی باڵای ڕاگەیاند

پارتی کرێکارانی کوردستان شەهیدبوونی دوو فەرماندەی باڵای ئاشکرا کرد کە ساڵی 2019 و 2021دا لە دوو بۆردوماندا کراونەتە ئامانج.

ئەمڕۆ دووشەممە، پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی کۆچەرۆ ئورفا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەی ئاشکرا کرد کە ساڵی 2019 لە بۆردومانێکی تورکیادا کراوەتە ئامانج.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا شەهیدبوونی نورەدین سۆفی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی پاراستنی گەل ئاشکرا کراوە کە ساڵی 2021 لە بۆردومانێکی تورکیادا کراوەتە ئامانج.

مانگی ئایاری ڕابردووش پەکەکە شەهیدبوونی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون، دوو لە سەرکردە باڵاو و دێرینەکانی حزبەکەی ڕاگەیاند.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *