محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێرو لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێشوازی لێ‌کرا، دواتریش سودانى سه‌ردانى سلێمانى ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ دوو سێ لایه‌نى سیاسیى كۆده‌بێته‌وه.
كاتژمێر 9ى به‌یانى ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرو له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم‌و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكومه‌ت (پشكى پارتى) پێشوازیى لێكرا.
دوای گەیشتنی بۆ شارى هەولێر، سودانی لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییەکانی سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکی هەرێم لەڕێوڕەسمێکدا پێشوازیی لەسەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، دواتر کۆدەبنەوەو پرسە پەیوەندیدارەکان تاووتوێدەکەن.
دوای ئەو کۆبوونەوەیە، بڕیارە سوودانی لەگەڵ مه‌سرور بارزانى کۆببێتەوە، هەروەها لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش، ئەو لایەنانەی لەهەڵبژاردن کورسییان بەدەستهێناوە، کۆدەبێتەوە، لەسلێمانیش لەگەڵ یەکێتیی‌و نەوەی نوێ‌و یەکگرتوو کۆدەبێتەوە.
چاوەڕوانده‌كرێت، لەسەردانی ئەمجارەی سودانیدا، پرسەکانی بودجە، نەوت، ڕێگەی گەشەپێدان، سەرژمێریی‌و پێکهێنانی حکومەت تاووتوێبکرێن.
قەندیل پرێس