به‌په‌له

هاوسەرۆکانی گشتیی دەبەپە سەردانی وەیسی ئاکتاشیان کرد

هاوسەرۆکانی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندەر سەردانی وەیسی ئاکتاشیان کرد.

هاوسەرۆکانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندەر سەردانی وەیسی ئاکتاشیان کرد کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری Fـی ئیمراڵی زیندانی دەکرا و پاش ٣١ ساڵ و ٣ مانگ ئازادکرا.

سەردانەکە لە بینای پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئامەد پێکهات، هاوسەرۆکان، پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین ساڵیحە ئایدەنیز و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ناوەندی و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارتەکە بەشداربوون.

چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندەر سڵاویان لە ئاکتاش و بنەماڵەکەی کرد. پاشان سەردانەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوام بوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *