به‌په‌له

له‌م سنوره‌ بایكۆتى ناوه‌نده‌كانى خوێندن ڕاگه‌یه‌نرا

دوێنێ یەکشەممە لەهەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدراو بەشێک لەمامۆستیانیش بەنیگەرانیەوە هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی خوێندن دەکەن.

مامۆستا ڕەشید میراودەلی ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی لەقەزای پشدەر وتی، “دوای کۆبونەوەی بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قەزای پشدەر بەشێکی زۆر لەمامۆستایان بڕیاریاندا لەمڕۆ دوشەممەوە نەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن تاوه‌کو ڕۆژی 15ی 10ى 2025، ئەوکات بڕیارێکی دیكه‌ دەدرێت، ئه‌وه‌ش بەهۆی بێ موچەییەوە”.

وتیشی، “دوێنێ لەناوەندەکانی خوێندن پەرتوک بەسەر خوێندکاران دابەشکرا، لەسبەینێ ڕۆژی دوشەممەوە لەبەشێکی زۆری خوێندنگه‌کان دەوام هەڵدەپەسێردرێت، ئێمە داواکارین حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق بگاتە ڕێکەوتنی کۆتایی‌و دۆخی بێ موچەیی کۆتایی بێت بۆئەوەی مامۆستایانیش بێ گرفت دەوامی خۆیان بکەن‌و پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن بەرەو پێشبەرن”.

لەبارەی هەڕەشه‌و سزادانی ئەو مامۆستایانەی ناگەڕێنەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن، ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەکرد، “پێویستە بەرپرسان ڕەچاوی ئەم دۆخە ناهەموارە بکەن، لەبری سزادان، بەگفتوگۆو کرداریی، گرفتەکان چارەسەربکەن هیچ مامۆستایەک حەزناکات بایکۆت بکات”.

لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین 99 هه‌زارو 909 قوتابی‌و خوێندکار بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن گەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن، زیاتر لەنۆ هەزار مامۆستاش پەیوەندییان بەناوەندەکانی خوێندنەوە کردوه‌تەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *