به‌په‌له

شەش شەڕڤان بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە شەهیدبوون

چەکدارانی داعش دەیان هێرشیان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە و چەند شەڕڤانێکیش شەهیدبوون و برینداریش هەیە.

چالاکییەکانی چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی بەردەوامە و ئاساییشی ناوخۆی ڕۆژئاوا، سەربە هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لەوبارەیەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری هێرشەکان و ژمارەی قوربانییەکانی خستەڕوو.

بەپێی ئامارەکان، مانگی ڕابردوو گروپەچەکدارەکانی داعش 22 هێرشیان بۆسەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆبەڕێوبەریی ڕۆژئاوای کوردستان لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجامداوە.

ئەم هێرشانە بریتیبوون لە بەئامانجگرتن بە مین و دۆشکە و چەنیدن خۆری چەکی جیاواز، لە ئەنجامدا شەڕڤانێک لە هێزەکانی ئاساییشی ناوخۆی ڕۆژئاوا شەهیدبووە، هاوڵاتییەکی مەدەنیش برینداربووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ئەنجامی 18 هێرشی گروپەکەدا لە مانگی تشرینی یەکەم واتا دوو مانگ پێشتر، پێنج شەڕڤانی ئاساییش و دوو هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون چوار شەڕڤان و دوو هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قەدەغەکردنی هاتنی کرێکارانی ڕۆژهەڵات بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە

​کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی ناردنی کورتەنامە بۆ کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاتنی ئەوانەی بۆ دابینکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *