قەندیل پرێس – ئامێدی
سوپای تورکیا تۆپبارانی مزگەوتی دێڕەشی کرد و پەکەکەش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بارەگایەکی سوپای تورکیا ماوەی پێنج رۆژە تورکیا بەچڕی بۆردوومانی بادینان دەکات .
کامەران عوسمان بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤی رێکخراوی CPTـی جیهانی بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند: لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە 24ـی 6، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، (72) جار بۆردوومانی گوندەکانی (دێڕەشێ، گرگاشێ، مژێ، کەفنە مژێ و سپیندارێ)یان لە ناوچەی بەری گارە لە سنوری قەزای ئامێدی کرد. سەرباری سوتانی دەیان دۆنم زەوی کشتوکاڵی، مزگەوتی دێڕەشێ زیانی بەرکەوت و بەشێکی مزگەوتەکە سوتا.
لە هەمانکاتدا، گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر بارەگای سوپای تورکیا لە گوندی (سگیرێ). بەر لە گەیشتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە تەقێندرایەوە.
پێشتر ژینگەپارێزانی ناوچەکە بە قەندیل پرێسیان راگەیاند؛ بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیاوە زیاتر لە سەد دۆنم زوەی سوتاون توركیا بە مەبەست و بەچڕی بۆردوومانی گوندەكانی گوهەرزێ، مێژێ، کەفنە مژێ، گرگاش، بلاف و سپیندارێیان لە سنوری دێرەلۆکی قەزای ئامێدی دەکات بۆ ئەوەی گوندەکانیان چۆڵبکەن، ئیکۆسایدی ژینگەی ناوچەکە دەکات و لەگەڵ سوتانی ژینگەکە بەهۆی وەرزی زاوزێی گیاندارە کێویەکان هەزارن باڵندە و گیانداری کێوی لەناوچوون.
قەندیل پرێس