زیاتر لە  85 جار بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریکا بۆردوومان کراون

قەندیل پرێس

لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 85 جار بارەگا و بازگەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی عێراق بۆردوومان کراون و لە ئەنجامدا 139 چەکدار کوژراون و بریندار بوون.
لە بەرامبەردا گرووپە چەکدارەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە 772 هێرشیان کردووە.

بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس لەنێو دەزگا ئەمنیەکانی عێراقدا؛ ئەمریکا و ئیسرائیل بە مەبەستی لاوازکردنی هەژمۆنی حەشدی شەعبی و بەرەی مقاومە لە ناوچەکانی سوننە نشین لە ناوەراستی عێراق زۆرترین هێرش بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا و ئەنبار و کەرکوک ئەنجام دراون، بە تایبەتی لیواکانی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی زۆرترین هێرشیان کراوەتەسەر.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر پاڵاوگەی “مینا ئەحمەدی” لە کوەیت

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمیی کوەیت (کۆنا)، كۆمپانیای نەوتی کوەیت (KPC) ڕایگەیاندووە کە پاڵاوگەی “مینا ئەحمەدی” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *