قەندیل پرێس – راپۆرتی بەدواداچوون
ئەمرۆ 9ـی تشرینی دووەمی 2025 دەنگدانی تایبەت (سوپا، پێشمەرگە، هێزە ئەمنیەکان) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق بەڕێوەچوو و بەپێ ئەنجامی بەرایی دەنگی لایەنە کوردییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا پارتی و یەکێتی زۆرینەی دەنگی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکانی بەدەستهێناوە، یەکێتی بەرێژەیەکی زۆر دەنگەکانی زیادکردووە.
به‌راوردكاری رێژه‌ی ده‌نگی لایه‌نه سیاسیه‌كان له ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ریده‌خات كه یه‌كێتی به 35 هه‌زار و 262 ده‌نگ، پارتی به 21 هه‌زار و 337 ده‌نگ، هه‌ڵوێست به پێنج هه‌زار و 617 ده‌نگ، یه‌كگرتو به دو هه‌زار و 20 ده‌نگ، ده‌نگه‌كانیان زیادی كردوه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له نه‌وه‌ی نوێ چوار هه‌زار و 416 ده‌نگ، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری 662 ده‌نگ، به‌ره‌ی گه‌ل 771 ده‌نگ، ده‌نگه‌كانیان كه‌میكردوه.
کۆی گشتیی ئەنجامی بەرایی دەنگی لایەنە کوردییەکان لە دەنگدانی تایبەت بەپێی ده‌نگی جیاكراوه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بەم شێوەیەن:
پارتی دیمۆکراتی کوردستان : 85 هەزار و 922 دەنگ
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان : 75 هەزار و 85 دەنگ
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی: حەوت هەزار و 654 دەنگ
نەوەی نوێ: چوار هەزار و 618 دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان : چوار هەزار و 368 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری کوردستان: هەزار و 317 دەنگ
بەرەی گەل: هەزار و 98 دەنگ
پارتی له ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2021دا، 64 هه‌زار و 585 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، یه‌كێتیش 39 هه‌زار و 823 هه‌زار ده‌نگ، نه‌وه‌ی نوێ نۆ هه‌زار و 34 ده‌نگ، هه‌ڵوێست دو هه‌زار و 37 ده‌نگ، یه‌كگرتوی ئیسلامی دو هه‌زار و 348 ده‌نگ، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هه‌زار و 979 ده‌نگ، به‌ره‌ی گه‌ل هه‌زار و869 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە (82%) بووە.
دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان راگەیاند: گەرەنتی هەڵبژاردنێكی ئازادمان كرد و رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە (82%)بووە
ڕەوتی هەلۆێست سوپاسی هێزە ئەمنیەکان دەکات دەڵێت؛ لە دەنگدانی تایبەت سەرووی 7 هەزار دەنگمان هێناوە
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند: هێزە ئەمنیەکان سەرباری فشار و ترساندن دەسەڵاتیان سزادا و لە دەنگدانی تایبەتدا تائێستا سەرووی 7 هەزار دەنگمان هێناوە و ژمارەکەش لە زیادبوونە و لە رۆژی دەنگدانی گشتیدا خەڵک لەسەر سندوقی دەنگان توڵە لەم دەسەڵاتە ستەمکارە دەکاتەوە .
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەنجامەکانی قبوڵە
وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ سوپاسی تەواوی هێزە ئەمنییەکان دەکەین لە دەنگدانی تایبەت بۆ سزادانی پارتیی و یەکێتیی کە بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان پارتیی و یەکێتیی گەورەتریین شکستیان هێناوە و لە کۆی 385 هەزار دەنگدەر زیاتر لە 150 هەزار هێزی ئەمنیی دەنگیان نەداوە بە دەسەڵات کە ئەمەش لە نیوە زیاتری دەنگی هێزە ئەمنییەکان دەکات، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو دەنگانە دەکەین کە داویانە بە جوڵانەوەی نەوەی نوێ.
هاوکات یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە فەرمی سەرکەوتنی لیستەکانیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمرۆی هێزە ئەمنیەکان “دەنگدانی تایبەت”ـی راگەیاند.
“نەخشەی سیاسی زۆر نەگۆڕاوە و دەرەنجامەکان وەکو جارەکانی پێشووە”
چاودێرێکی سیاسی ئاماژە بەوەدەکات بەپشتبەستن بە دەرەنجامە سەرەتاییەکانی دەنگدانی تایبەت، دەردەکەوێت نەخشەی سیاسی زۆر نەگۆڕاوە و دەرەنجامەکان وەکو جارەکانی پێشووە.
چۆمان محەمەد بسپۆری بواری هەڵبژرادن ڕاگەیاند: لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا، دەنگەکانی یەکێتی و پارتی هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشووترە و زۆر گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.
وتیشی: ئەوەی گۆڕاوە نەوەی نوێ پاشەکشەی کردووە و ڕەوتی هەڵوێست دەنگەکانی زیادیکردووە.
سەرباری جەختکردنەوە لە نەگۆڕینی ئەوتۆی نەخشەکە، ئەو چاودێرە سیاسییە باسی لەوەشکرد: دەنگدانی تایبەت یەکلاکەرەوە نییە و دەنگدانی گشتی هاوکێشە و کورسی لایەنەکان یەکلایی دەکاتەوە.
دەنگێکی زۆر پۆچەڵکراون
بەڕێوبەرێکی ڕێکخراوێکی تایبەت بە پرسی چاودێریی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت زۆری ژمارەی دەنگی پوچەڵ لە دەنگدانی تایبەتدا، جێگەی تێبینییە و ئاماژەیە بۆ دوو هۆکاری سەرەکی.
د. سەروەر عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، ئاشکەرای کرد: هۆکاری یەکەم ئەوەیە کە ئەو دەنگدەرانە باوەڕیان بەو لیست و لایەنە سیاسییانە نییە کە بەشداری هەڵبژاردنن، هەربۆیە وەک ناڕەزایەتی دەربڕین دەنگەکانیان پوچەڵ دەکەنەوە.
ڕوونیشیکردەوە: هۆکاری دووەمیش ئەوەیە کە بەشێک لەو دەنگدەرانە فشاریان لێکراوە بۆ دەنگدان بە لایەنێکی دیارییکراو و وێنەگرتنی فۆرمی دەنگدانەکە وەکو بەڵگە، ئەوانیش دوای وێنەگرتنەکە چەند هێمایەکی تریان لەسەر فۆرمەکە داناوە و بەوشێوەیەش دەنگەکە سوتاوە و پوچەڵ بوەتەوە.
ئەمرۆ 9ـی تشرینی دووەمی 2025 پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنیەکان بۆ هەڵبژرادنی خوڵی حەوتەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق بەڕێوەچوو، کە ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 313 هەزار دەنگدەر، کە دابەشبوون بەسەر 809 بنکەی دەنگدان و 4 هەزار و 501 وێستگەی دەنگدان. ئەم ژمارەیە پێکهاتووە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان (سوپا، پۆلیس، پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و هێزەکانی ناوخۆ)، ئاوارەکان، زیندانیان، و نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکان.
بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021دا، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت نزیکەی 1.2 ملیۆن کەس بووە و ڕێژەی بەشدارییان 68% بووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە هەڵبژاردنی 2018دا، ڕێژەی بەشداری 78% بووە، بەڵام ژمارەی دەنگدەران کەمتر بووە (نزیکەی 940 هەزار کەس). ئەمە ئاماژەیە بۆ زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە، بەتایبەتی دوای یەکخستنی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکاندا.
قەندیل پرێس