شاندی ئیمراڵی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان بڵاوکردەوە

ئەندامانی شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانیی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی، پەروین بوڵدان و میتحەت سنجار سەبارەت بە دیداری دوێنیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی شاندی ئیمراڵی بەم شێوەیەیە:

“وەک شاندی ئیمراڵی دەم پارتی، لەگەڵ بەرێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمار ئەنجامدا دیدارێکی گرنگمان ئەنجامدا، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچەکەمان، کاریگەریی ئەو ڕووداوانە لەسەر تورکیا و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک قسەمان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئیرادەی هاوبەش بۆ درێژەدان بە پرۆسەکە بە ئیرادە دووپاتکرایەوە، ڕاگەیەندرا، کە بۆ ئەوەی هەنگاوی باوەڕپێکراو و بە ئەنجام لە پرۆسەکەدا بنرێت، پێویستە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دامەزراوە گشتیەکان کارەکانیان زیاد بکەن.

کە گرنگە کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و پشتیوانی نیشتمانی ڕاپۆرتەکەی خۆیان ئامادە بکات، لەسەر پرسی دیموکراتیک بوون و ئازادیی بناغەیەکی تۆکمە دابین بکات.

چوارچێوەیەکی یاسایی کە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لەخۆ بگرێت و خۆی بسپێرێت بە پاشەڕۆژێکی دیموکراتیکی تورکیا، دەبێت بە فراوانترین ڕێککەوتن ئامادە بکرێت.

ئەم دیدارە لە کاتێکدا بوو کە ڕووداوی گرنگ لە سیاسەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ڕوودەدەن، ئێمە باوەڕی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی گەلانی تورکیا و ناوچەکە، سوپاسی بەڕێز سەرۆککۆمار دەکەین بۆ ئەو پێشوازییە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئه‌ردۆغان: بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چوارچێوه‌ پێویسته‌ په‌,كه‌كه‌ به‌ڕاستی واز له‌ چه‌ك بهێنێت و هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆك کۆماری توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوە پێویستە په‌,كه‌كه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *