هاوسەرۆكی دەم پارتی: بەبێ عەلەوییەكان ئاشتی لە توركیا بەدینایە

تولای هاتیمۆغلاری هاوسەرۆكی گشتی دەم پارتی لە سێزدەهەمین فێستیڤاڵی عەلەوییەكان لە بەریتانیا ڕایگەیاند كە بەبێ عەلەوییەكان ئاشتی نابێت.

تولای هاتیمۆغلاری پێشوازی لە پاڵپشتی دامەزراوەكانی عەلەوی لە ئەوروپا كرد و وتی “ئەگەر تەنها یەك باوەڕ لە وڵاتدا بۆ یەك كەس هەبێت، هەمیشە خەبات بۆ ماف و ئازادی ئەو باوەڕە دەكەین، دەم پارتی هەمیشە لەگەڵ عەلەوی بووە، لەمەودواش بەو شێوەیە دەبێت”.

تولای هاتیمۆغلاری ڕایگەیاند كە فشارەكان بۆ سەر ئۆپۆزسیۆن لە توركیا زیادی كردووە و جەختی لەوە كردەوە كە ئەوان خۆ بۆ ئەم گوشارانە ناچەمێنن.

وتیشی “ئاشتی بەبێ عەلەوییەكان ناتوانرێت بێتەدی، بەبێ عەلەوییەكان لە توركیا دیموكراسی بوونی نییە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پێنجەمین کۆنگرەی پارتی دەم بە داوای ئاشتی دەستیپێکرد

بەستنی 5ـەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دەم لە ئەنقەرە، تەنیا ڕێکارێکی یاسایی کاتییە بۆ بڕینی مەرجەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *