به‌په‌له

تورکیا: لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە میکانیزمی رادەستکردنی چەک دروستدەکرێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، پێویستە پەکەکە بە زووترین کات بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان جێبەجێبکات، لەبارەى رادەستکردنی چەکی پەکەکەش دەڵێت، هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا دەکەن.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوی هەفتانەیدا لەبارەی بڕیاری کۆنگرەی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چاکدانان رایگەیاند، دەوڵەت لە رێگەی دامەزراوە تایبەتمەندەکانەوە، بە شێوەیەکی ورد، چڕ و هەستیار چاودێریی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پەکەکە لە گۆڕەپاندا دەکات.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبارەی پرسی رادەستکردنی چەکەکانیش، دامەزراوەکانی تورکیا بە گفتوگۆکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، میکانیزمێک بۆ ئەو مەبەستە دروستدەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا داوا کراوە، “هەموو لایەک وریا بن لەبارەی هەوڵەکانی ئەو وڵاتانەی پەکەکە بەکاردەهێنن، یان ئەو کەسانەی لەنێو پەکەکەدان و دەیانەوێت زیان لە پرۆسەکە بدەن و پەکیبخەن”.

هاوکات زەکی ئاکتورک، راوێژکاری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە پەکەکە بە کردەیی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان جێبەجێبکات.

ئاکتورک گوتیشی، تاوەکو هەڕەشە و مەترسیی “رێکخراوە تیرۆرسیتییەکان” لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی تورکیا بەردەوامبێت، لە “بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر” بەردەوام دەبن.

زەکی ئاکتورک، راوێژکاری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا   راشیگەیاند، “خۆتان دەزانن پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی داوە. پێویستە پەکەکە بەبێ کاتبەفیڕۆدان، بڕیارەکانی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان لە گۆڕەپاندا و بە کردەیی جێبەجێبکات. لە نزیکەوە چاودێریی هەنگاوە کردەییەکانیان لەو بارەیەوە دەکرێت. ئێمە ئامادەین بۆ لەنزیکەوە چاودێریکردنی هەر هەوڵێک، کە لەرێگەی قسە و هاندانەوە بیەوێت شکست بە پرۆسەکە بهێنێت.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی: کەرکووک لە بیر ناکەین و چیدی نابێتە بابەتی دانوستاندن

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە پەیامێکی تووند دەدات و رایدەگەیێنێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *