به‌په‌له

چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

ئه‌مڕۆ بۆ یەکەمجار لەمێژودا سه‌رجه‌م پارتە سیاسییە کوردییەکان لەڕۆژئاوای کوردستان یەکدەگرن‌و به‌دروشمی (کۆنفرانسی یەکگرتویی‌و یه‌كڕیزیى کورد لەڕۆژئاوای کوردستان) له‌كۆنفرانسێكدا کۆده‌بنه‌وه‌، “هه‌ریه‌ك له‌مه‌سعود بارزانى‌و بافڵ تاڵه‌بانى بانگهێشتنامه‌یان ئاراسته‌كراوه‌، به‌ڵام خۆیان ئاماده‌ نابن‌و نوێنه‌ریان له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، لەکاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەشاری قامیشلۆ، لایەنەکان بەسەرپەرشتیی پەیەنەکەو ئه‌نه‌كه‌سه‌ (کۆنفرانسی یەکڕیزیی‌و یەکڕیزیی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان) لەشاری قامیشلۆ بەڕێوەدەبەن.

جگە لەنوێنەری سەرجەم پارتە کوردییەکانی ڕۆژئاواو نوێنەرانی کورد لەشارەکانی دیکەی سوریاو به‌ئاماده‌بونى به‌رپرس‌و نوێنه‌رانیان لەباکورو باشوری کوردستانەوە بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن، ماوه‌ى دوو ڕۆژیشه‌ وه‌فدى ده‌م پارتى له‌باكورى كوردستانه‌وه‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانن‌و چه‌ندین كۆبونه‌وه‌شیان ئه‌نجامداوه‌.

کۆنفرانسی نیشتمانی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنێکی نێوان PYNKو ENKSی تێدا دەخوێندرێتەوە، ئەو ڕێککەوتنە ئەنجامی گفتوگۆیەکی ماراسۆنی نێوان هەردولایە، کە بەهەڵبەزو دابەزی زۆردا ڕۆیشت پێشئەوەی بگاتە کۆنفرانسی نیشتمانی، کۆنفرانسەکە لایەنەکانی نێو ئەنەکەسەو پەیەنەکەی تێدا بەشداردەبن، لەگەڵ هەندێک کەسایەتیی سڤیل‌و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی.

کۆنفرانسەکە 190 کەس لەکۆمیتەی ئامادەکار، ژمارەیەک نوێنەری PYDو پارتەکانی دیکە، نوێنەری ڕێکخستن‌و بزوتنەوەو لایەنە سیاسییەکان لەخۆدەگرێت، 340 ئەندام لەپارت‌و لایەنەکانی نێو ENKSو PYNK لەکۆنفرانسەکەدا بەشداریدەکەن، لەگەڵ 20 تاوەکو 30 کەسی دیکە لەنوێنەری ڕێکخراوەکان، بەشێوەیەکی گشتیی‌و بەتێکڕا هەر پارت‌و لایەنێک دوو نوێنەر دەنێرێتە کۆنفرانسەکە.

وه‌فدى یەکێتیی نیشتمانى كوردستان ئەمین بابەشێخ ئەندامی سه‌ركردایه‌تى سەرۆکایەتیی ده‌كات‌و وه‌فدى پارتی دیموكراتى كوردستانیش حه‌مید ده‌ربه‌ندى نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات‌و ئێستاش له‌قامیشلۆن بۆ به‌شداریى له‌و كۆنفرانسه‌دا.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) بەشداریی کۆنفرانسەکە دەکات‌و وتاری دەستپێکی کۆنفرانسەکەش پێشکەشدەکات.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، لەکۆنفرانسەکە هیچ لیژنەیەک پێکناهێندرێت، بەڵکو تەنها کاری ڕێکخەرانی، ئامادەکردنی ڕەشنوسێک دەبێت بۆ دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا کە نوێنەرایەتی هەڵوێست‌و داخوازییەکانی هەموو پارتە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکات.

ڕۆژى 22ى ئه‌م مانگه‌ش ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كوردى سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) له‌باره‌ى كۆنفرانسى یه‌كڕیزى كورده‌وه‌ له‌ڕۆژئاوا ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، “ئەم دەستکەوتە، لەئەنجامی دەربڕینی ئیرادەی گەلی کوردو هەوڵە ماندونەناسەکانی تێکۆشەرە دڵسۆزەکانی‌و بەپشتیوانیی بەخشندەی برایان‌و دۆستان بەتایبەتی مەسعود بارزانی‌و ژەنەراڵی برا مەزڵوم عەبدی هاتوه‌ته‌ ئاراوە”.

ئاداری ئەمساڵ هەردولایه‌نى سه‌ره‌كى ڕۆژئاوای کوردستان لەحەسەکە کۆبونەوە؛ سکۆت بۆولس نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەکۆبونەوەکە ئامادەبوو، ئەو کۆبونەوەیه‌ دوای دوو کۆبونەوەی دیکە هات لەقامیشلۆ، پێش ئەویش هەوڵی دیکە لەساڵانی ڕابردودا هەبوە.

لەکۆنفرانسەكه‌ى ئه‌مڕۆدا پێداچونەوەو گفتوگۆ لەسەر ڕەشنوسی دیدگای سیاسیی هاوبەش دەکرێت، ڕەشنوسەکەش دوو ئامانجی سەرەکیی هەیە، شێوەی داخوازکراو بۆ دەوڵەتی سوریا، لەگەڵ مافە نیشتمانی‌و کۆمەڵایەتییەکانی کورد لەسوریا.

ئەو دیدگا هاوبەشە ئەنجامی چەندین ساڵ گفتوگۆو هەوڵدانە بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان، هاوكات كۆنفرانس به‌گشتیى داخراو دەبێت بۆ میدیا لەزۆربەی بەشەکانیدا، سێ ئەندامی بۆردی سەرکردایەتیش وتاری کردنەوەى كۆنفرانس پێشکه‌شدەکەن‌و ڕونی دەکەنەوە لەو کۆنفرانسەدا باسی چیدەکرێت.

زانیارییەکان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن، دوای ئامادەکردنی، دۆکیۆمێنتە سیاسییەکە دەدرێتە بەرپرسانی حکومەتی کاتی لەسوریاو وه‌فدێك لەهەردولاوە بەڵگەکە دەبەنە لای بەرپرسانی سوریا، ئەندامانی ئەو وه‌فده‌ به‌گوێره‌ى ڕاسپاردەو ئەنجامی کۆتایی کۆنفرانسی نیشتمانی دیاریدەکرێت.

کۆنفرانسەکە، هەنگاوەکانی‌و ئەنجامەکەی بەقۆناغێکی گرنگ بۆ کورد دادەنرێت لەسوریا، چونکە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەردەوامە لەبونیادنان‌و دانان‌و ڕێکخستنی ئەو دامەزراوانەی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردودا دروستیکردون؛ بەڵام لەئاڵنگاریشدایە، بەتایبەت لەهەڕەشەی گروپە چەکدارەکان کە ئێستا کەمتر بوەتەوە لەگەڵ هەڕەشەی پاشماوەکانی داعش، ئەو هەنگاوەی لایەنە کوردستانییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەینێن، ڕەنگە کاریگەرییش لەسەر داهاتوی پەیوەندییەکانی

وڵاتانیش لەگەڵ سوریا دابنێن، چونکە فەرەنسا، ئەڵمانیا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و ئەمریکا بەتایبەت، داوای حکومەت‌و دەسەڵاتێکی گشتگیر دەکەن، کە هەموان تێیدا بەشداربن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی لە کاتی سەرداندا بە دەستگرتن و تاڵانی ماڵەکانیان دەگەن

کۆچبەرانی سەرێکانی، کە پاش هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە، بە سەردانێکی کورت دەڕۆنەوە ناوچە و گوندەکانیان، تا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *