به‌په‌له

هاکان فیدان: ناکرێت رووداوەکانی سووریا بخرێتە ئەستۆی مەزهەبێک

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا باوەڕی وایە دروستنییە رووداوەکانی سووریا بخرێتە ئەستۆی مەزهەبێک یاخود پێکهاتەیەکی ئایینی.

فیدان لە پاش کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکەی عەممان لەنێوان وڵاتەکەی، عێراق، لوبنان، سووریا و ئوردن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی چەند رۆژی رابردووی لە پارێزگاکانی رۆژئاوای سووریا دەڵێت: “تێبینیی ئەوە کراوە، ماوەی چەند رۆژێکە هەندێک لایەن لەپێناو نانەوەی پشێویی و ناسەقامگیریی لە سووریا هەوڵی هاندانی بەشێک لە کۆمەڵگەی سووریا دەدەن”.

هاکان فیدان نووسیویەتی: “کارێکی دروستنییە رووداوەکان بخرێنە ئەستۆی مەزهەبێک یاخود گرووپێکی ئایینی دژی ئەو کارە تێکدەرانەیەی ئامانجیەتی گرژییەکان بۆ پێکدادانی مەزهەبی بگۆڕێت، ئێجگار گرنگە بە میانڕەوی و هۆشیارییەوە مامەڵە بکرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە شەڕ و پێکدادانەکانی چەند رۆژی رابروودا هەزار و 18 کەس لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئەحمەد شەرعەوە کوژراون، لەو ژمارەیەش 745ـیان هاوڵاتیی عەلەویی سڤیلن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی: کەرکووک لە بیر ناکەین و چیدی نابێتە بابەتی دانوستاندن

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە پەیامێکی تووند دەدات و رایدەگەیێنێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *