مەزڵوم عەبدی لەبارەی بانگەوازەكەی ئۆجەلانەوە هەڵوێستی هەسەدەی راگەیاند

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كە بەئۆنلاین لەگەڵ میدیاكارانی ئەمریكیدا بۆ سازكرابوو هەڵوێستی هەسەدەی لەبارەی بانگەوازەكەی هەسەدە راگەیاند.

مەزڵوم عەبدی دەڵێت “بانگەوازی بەڕێز ئۆجەلان بۆ پەكەكە بوو، بۆ گەریلاكانی پەكەكە بوو. بەشێوەیەكی راستەوخۆ بۆ ئەم ناوچەیە نەبوو. هەروەك چۆن پەیامی بۆ باشووری كوردستان و هەموو شوێنێكی نارد، بۆ ئێمەشی نارد”.

هەروەها عەبدی دەڵێت “پێموایە ئاگربەستی نێوان پەكەكە و توركیا و بەرقەراربوونی ئاشتی كاریگەریی لەسەر ناوچەكەی ئێمەش هەیە”.

لەبارەی ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا مەزڵوم عەبدی رونیكردەوە “هیچ شتێكمان پێ رانەگەیەندراوە سەبارەت بەوەی ئەمریكا هێزەكانی لە رۆژئاوای كوردستان] دەكشێنێتەوە. هەڕەشەی داعش زیادبووە و بۆشایی ئەمنی هەیە. بۆیە پێویستیمان بە هێزەكانی ئەمریكا هەیە. لە ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، پێمانوایە پشێویی ئەمنی دروست دەبێت و كاریگەریی لەسەر ناوچەكەش دەبێت”.

لەبارەی رەوشی سوریاوە فەرماندەی هەسەدە ئەوەی خستەڕوو “ئەوەی ئێستا هەیە لەبارەی ئەوەی كە دەڵێن مافی كورد، تەنیا قسەیە و تاوەكو ئێستا گەرەنتییەكی دەستووری نییە.
ئەوەی ئێمە دەمانەوێت، ئەوەیە كە نەك تەنیا قسە بێت. دانوستاندنەكانمان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامن و هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش نێوەندگیری دەكەن”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *