هێرشكردنە سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی سعوودیە

ئەمڕۆ دووشەممە، دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە جازان، لە نزیک سنووری یەمەن، لەلایەن حوسییەکانەوە هێرشی کرایە سەر، بەپێی دوو سەرچاوەی ئاگادار، کە بە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزیان ڕاگەیاندووە، ژێرخانی نەوتی کۆمپانیاکە بەهۆی هێرشەکەوە زیانی بەرکەوتووە و ئێستا تیمەکان سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی زیانەکانن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەمە تەنیا مانگێک دوای ئەوە دێت کە هێرشێکی دیکە بووە هۆی ڕاگرتنی کاتیی بەشێک لە بەرهەمهێنانی پاڵاوگەکە.

تا ئێستا حووسیەکان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئەمڕۆیان لە ئەستۆ نەگرتووە. لەو هەفتانەی دواییدا، حوسییەکان چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ژێرخانی وزەی سعوودیە. جازان خاوەنی پاڵاوگەیەکی نەوتە بە توانای بەرهەمهێنانی ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و یەکێک لە گەورەترین پاڵاوگەکانی وڵاتەکەیە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سوپای کوەیت: چەند هێرشێکی مووشەکی و درۆنی ئێرانمان تێکشکاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای کوەیت لە ڕاگەیەندراوێكدا باسی لە ھێرشی مووشەكی و درۆنیی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *