لە تورکیا هێرشکرایە سەر ناوەندێکی زمانی کوردی

کۆمەڵەی توێژینەوە و بەرەوپێشبردنی چاند و زمانی میزۆپۆتامیا، کە دەکەوێتە ناوچەی چەرکەزکۆی پارێزگای تەکیرداغ، بووە ئامانجی هێرشێکی چەکداری.

شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە، هێرشکرایە سەر بینای کۆمەڵەی توێژینەوە و بەرەوپێشبردنی چاند و زمانی میزۆپۆتامیا لە ناوچەی چەرکەزکۆی سەربە پارێزگای تەکیرداغ.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیانی مادی بە دەرگا و پەنجەرەکانی ناوەندەکە کەوتووە، هاوکات دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، کەسێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکە دەستگیرکرا.

کوردانی نیشتەجێی ناوچەی چەرکەزکۆ بۆ پەرەدان بە چاند و زمانی کوردی، لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا کۆمەڵەی توێژینەوە و بەرەوپێشبردنی چاند و زمانی میزۆپۆتامیایان دامەزراندووە و لە ناوەندەکەدا وانەی زمانی کوردی دەوترێتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەزڵووم عەبدی: پەیوەندیمان لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهێزە و پشتیوانی لە بڕیارەکانیان دەکەین

قەندیل پرێس – هەواڵ مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری سووریا، لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *