چاوەڕوان دەکرێت پە,کەکە هەنگاوی کردەیی بۆ چەکدانان بنێت

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نەفەسی تورکی، کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى، 4ـى ئەیلوولى 2026، بڵاویکردووەتەوە، تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە، سەرەتا پە,کەکە زانیاری لە بارەی پێگە و کۆگاکانی چەک بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات و دواتر میت لەو بارەیەوە ڕاپۆرتیک ئامادە دەکات و پشتڕاستی دەکاتەوە.

چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو 1ـى تشرینی یەکەم، پە,کەکە کەمپ و ئەشکەوتەکانی لە 72 خاڵ لە مەتینا، حەفتانین، زاپ، ئاڤاشین و باسیان، چۆڵ بکات.

نزیکەی سێ هەزار و800  ئەندامی پە,کەکەش کە لە18  کەمپدان، چەکەکانیان ڕادەست بکەن.

چەکەکان لە چەند ناوچەیەک ڕادەست دەکرێن کە بریتین لە؛ ئامێدی و کانی ماسێ لە دهۆک، بناری قەندیل و کۆیە لە هەولێر و ڕانیە و سەیدسادق لە سلێمانی.

بە گوێرەی یاسای پڕۆسەی ئاشتی، بۆ ئەوەی یاساکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێویستە پە,کەکە چەکەکانی ڕادەست بکات.

تورکیاش ئەو ڕادەستکردنە پشتڕاست بکاتەوە، پاش ئەوە ئەندامانی پە,کەکە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ باکووری کوردستان و تورکیا.

ئەوە لە کاتێکدایە، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، سەباح نوعمان، گوتەبیژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنقەرە، گەیشتوونەتە میکانیزمێکی هاوبەشی ئەمنی و سەربازی، بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێن و بارەگایانەی کە پە,کەکە چۆڵیان دەکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پێنجەمین کۆنگرەی پارتی دەم بە داوای ئاشتی دەستیپێکرد

بەستنی 5ـەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دەم لە ئەنقەرە، تەنیا ڕێکارێکی یاسایی کاتییە بۆ بڕینی مەرجەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *