بەهۆی هێرشی ئێرانەوە، باڵۆنی چاودێریی ئاسمانی فڕۆکەخانەی هەولێر تێکشکا

لە ئەنجامی هێرشی ئێران بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، باڵۆنی چاودێریی ئاسمانی و سیستمی بەڕێوەبردنی ئەو باڵۆنە تێکشکاوە و ئەم بەیانییە چیتر لە ئاسمانی هەولێر نەبینراوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، باڵۆنە چاودێرییەکە کە لە ئاسمانی هەولێرەوە چاودێریی هاتنی درۆنەکان و جوڵەی هەوایی دەکرد، لە کاتی هێرشەکەدا زیانی پێگەیشتووە و سیستمی بەڕێوەبردنی ئەویش تێکشکاوە.
سەرچاوەکان دەڵێن، لە دوای ئەو هێرشە و زیانگەیشتن بە باڵۆن و سیستمی کۆنترۆڵەکەی، باڵۆنەکە ئەم بەیانییە لە ئاسمانی هەولێر نەبینراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پێنجەمین کۆنگرەی پارتی دەم بە داوای ئاشتی دەستیپێکرد

بەستنی 5ـەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دەم لە ئەنقەرە، تەنیا ڕێکارێکی یاسایی کاتییە بۆ بڕینی مەرجەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *