لە یەک مانگدا ٦٢ كەس لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان دەستبەسەر كراون

لە ٢ی گەلاوێژ تا ٢ی خەرمانانی ١٤٠٥، لانیکەم ٦٢ هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی كوردپا، لە سەرجەم ٦٢ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو، زۆربەی دەستبەسەرکردنەکان بەپێی ڕیزبەند لە شارەکانی: بۆکان ٩ کەس، مەهاباد ٨ کەس، مەریوان ٧ کەس، پیرانشار ٦ کەس، ئیلام ٦ کەس، میاندواو ٥ کەس، شنۆ ٥ کەس، ورمێ ٤ کەس، کامێران ٤ کەس، دیواندەرە ٣ کەس، سنە ٢ کەس، نەغەدە ١ کەس، تیکاب ١ کەس و کۆتۆل ١ کەس تۆمار کراون.

لە نێوان دەستبەسەرکراواندا، ٥ ژن و ٢ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵیش هەن.

هەروەها لە نێوان ئەم کەسانەدا، ٥ بەندکراوی سیاسیی پێشوو، ٤ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز، ٤ ئەندامی بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی دەرەوەی ئێران، ٢ گۆرانیبێژ و هونەرمەند، خوێندکارێکی بواری یاسا، ئەندامێکی بنەماڵەی شەهیدانی بەفرانبار، ئەندامێکی ئەنجومەنەکانی شار، چالاکێکی میدیایی و ئەندامانی ڕێکخراوە خێرخوازییەکان هەیە.

دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بەردەوامە؛ بەجۆرێک کە لەو ماوەیەدا کە لێکدانەوەی بۆ کراوە، بە تێکڕا ڕۆژانە لانیکەم دوو هاووڵاتی دەستبەسەر کراون.

کوردپا جەخت دەکاتەوە کە ئەم ئامارە هەموو حاڵەتەکانی دەستبەسەرکردن لەم ماوەیەدا ناگرێتەوە، بەڵکوو تەنیا ئەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە لەلایەن کوردپاوە تۆمار و پشتڕاست کراونەتەوە و ڕەنگە ژمارەی ڕاستەقینەی دەستبەسەرکراوان زیاتر لەمە بێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پێنجەمین کۆنگرەی پارتی دەم بە داوای ئاشتی دەستیپێکرد

بەستنی 5ـەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دەم لە ئەنقەرە، تەنیا ڕێکارێکی یاسایی کاتییە بۆ بڕینی مەرجەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *