به‌په‌له

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە

قەندیل پرێس

شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی جێگیر بەرەو بەدیهێنانی مافی چارەی خۆنووسین بەردەوامە و جەختی کردەوە کە داواکارییەکانیان بە هیچ شێوەیەک جێگەی گفتوگۆ و سازش نین.

​هیجری لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا هێرشی توندی کردە سەر حکومەتی کاتیی سوریا و بە حکومەتی تیرۆر ناوی برد. لە بەرامبەردا، سوپاسی حکومەت و گەلی ئیسرائیل و سەرجەم ئەو وڵاتانەی کرد کە پاڵپشتی لە پڕۆژەی خۆسەریی دروزەکان دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکەیان.

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکان ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵەکانی ئەوان بۆ دوورکەوتنەوەیە لە ژێردەستەیی ئەو گرووپانەی کە پێکەوەژیان لەگەڵیاندا بووەتە مەحاڵ. ئەو ڕوونیکردەوە کە لە ناوچەی جەبەل ئەلدرووزدا هیچ دەسەڵاتێک شەرعیەتی نییە، مەگەر ئەو دەسەڵاتانەی کە ڕاستەوخۆ لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراون.

هۆشداریشی دا کە هێزە دەسەڵاتدارەکان ناتوانن چیتر بە زەبری هێز و فێڵ بڕیارەکانیان بسەپێنن، چونکە پیلانەکانیان ئاشکرا بووە و خەڵکی ناوچەکە خۆیان باشتر دەتوانن کاروباری خۆیان بەڕێوەببەن.

لەم چوارچێوەیەدا، هیجری داوای کرد کە حکومەتی کاتیی سوریا بەهۆی ئەو تاوانانەی ئەنجامی داون لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێت. هەروەها داوای لە لایەنە شەڕکەرەکان کرد کە پابەندی ڕێککەوتنی ئاگربەستی تەممووزی ٢٠٢٥ بن، ڕفێندراوەکان بگێڕنەوە و گوندەکانیان ڕزگار بکەن.

​لە کۆتایی قسەکانیدا، شێخ حیکمەت هیجری ئاماژەی بەو گەمارۆ ئابووری و سیاسەتی برسییکردنە کرد کە ڕووبەڕووی ناوچەکەیان بووەتەوە، و گەشبینی خۆی نیشاندا کە خەڵکی چیا بەهۆی هۆشیاری و یەکڕیزیی خۆیانەوە دەتوانن بەسەر سەرجەم زەخت و قەیرانەکاندا زاڵ بن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەمریکا و ئیسرائیل پلانیان هەبووە ئەحمەدی نەژاد بکەنە سەرۆکی ڕاگوزەری ئێران

 ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز پلانێکی نهێنیی ئەمریکا و ئیسرائیلی ئاشکرا کردووە کە ئامانجیان بووە مەحموود ئەحمەدی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *