نیاز برایم دەڵێت: ” ئەو دەسەڵاتە بەتەواوی دابڕاوە لە خەڵکی. خەڵکی کوردستان دیارە زۆری پێ ناخۆشە کە کوردستان موشەکباران بکرێتن، بەڵام کاتێک دێتە سەر مەسەلەی ئەوەی کە پارتی، بە ئامانج دەگیرێ، ئیدی خەڵک پاشەکشە دەکات.”
قەندیلپرێس: سڵاو و ڕێز کاک نیاز، سپاستان دەکەین ئەم وتووێژەتان لەگەڵ قەندیلپرێس قەبووڵ فەرموو، وەکوو پرسیاری یەکەم، ماوەیەک پێش ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر شاری هەولێر، پەیامی کۆماری ئیسلامی لەم هێرشەدا چی بوو؟
نیاز برایم: سڵاو و ڕێز بەڕێزان لەقەندیل پرێس، بۆ وڵامی پرسیاری یەکەم دەتوانم وەها بڵێم، ئەو ستاتۆیەی کە لەباشووری کوردستان دروست بووە لە 93ەیەوە و لە 2003ێش بەڕەسمی لەناو دەستوری ئێراقی جێگەی کراوە و جێگەکەی دیاری کرا. دەسەڵاتێک هەیە لەو ناوچەیە کە لەچوارچێوەی جۆگرافیای ئێراق، خاوەن سەروەریە. بەڵام بە هۆی ئەوەی کە ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارە بە تایبەتی پارتی، بۆ مانەوەی خۆی لەدەسەڵات وەک حیزبێکی خێڵەکەی و دواکەوتوو، لەجیاتی ئەوەی پشت بە گەل ببەستێ و ئیرادەی سەربەخۆی خۆی پیادە بکا، لەغیابی نەبوونی پرۆژە و ئایدیۆلۆژیایەک بۆ بەڕێوەبردن، پشتی بە داگیرکەرانی کوردستان بەستراوە، لەلایەک لەگەڵ تورکیا هەماهەنگە و دژی هەر پارچەیەکی کوردستان و هەر دەسکەوتەک هەبێ، هاوکارە و بەهەمان شێوە، لەگەڵ ئێرانیش. مێژووی پارتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، مێژوویەکی تازە نییە. ئەو مێژوویە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی هێرش بردنە سەر شۆڕشی گەلی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و پەیوەندیەکی سەرپێی نییە بەڵکوو بۆ خۆیان یانی ڕایەدارانی پارتی دەڵێن ئێمە کۆڕی کۆماری ئیسلامین. ئێمە پشتیوانین و بۆ خۆیان نایشارنەوە. لەکتێبەکەی خۆیدا سەرۆکی پارتی، لەوێ باس دەکا کە قاسم سلێمانی چۆن پێکەوە تەکبیریان کردووە و پێکەوە تەکبیریان لە پەکەکە کردووە کە چۆن دژی پەکەکە بوەستنەوە. یانی ئەو شتە ئاشکرایە. یانی بۆ خۆی باس دەکا و لە کتێبەکانی خۆی ئاماژەی پێداوە. پارتی کە ئێستاکە لە بەردەم هێرشی دەوڵەتی ئێران دایە، ئەوە نییە کە وەکو هێزێکی دژبەری ئێران ببیندرێ پارتی، بەڵکوو دەتوانین وا بڵێین، لە ڕێنمایەکان و لەو فەرمانانەی کە ئێران دەیدا بە پارتی، دەردەچێ جارجار و دەیەوێ ئەو مورتەزەقیەی کە هەیە لەجیاتی ئەوەی هەرێمی بێت یا خود بڵێین مەحەلی بێت، دەیەوەێ بیکاتە هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆیە دەسی خۆی تێکەڵ کردووە لەگەڵ ئیسرائیل، ئیسرائیلیش نەیاری هەرە لەپێشی ئێرانە. ئێرانیش قبوڵ ناکاتن مورتەزەقەیەکی تاریخی خۆی دوژمنێکی بێنێتە نێزیک ماڵەکەی. بۆیە ئەو لێدانە پەیامەک بوو بۆ پارتی، کە ئیدی وەرەوە ژێر سایەی کۆماری ئیسلامی و دەیەوێ بە شێوەیەکی دیکە جڵەوی بکاتن. یانی مەسەلەکە لەو چوارچێوە دەبینرێ ئەگە نە پارتی کە ئێستا لە ناخۆشترین وەزعدانە باشترین عیلاقەیان هەیە و جگە لەوەش هەرکات کە لە سەرێ ڕەش بدرێ یان هەرجێگایەک بدرێتن، پێشتر ئاگاداری ئەو بنەماڵەیە دەکەنەوە بنکەکانیان بە جێ دێڵن. ئەوە دوو جارە دەبیندرێت کە پێش ئەوەی لێبدرێ، سەرێ ڕەش چۆڵ دەکەن. ئەوە بەڵگە و ئارگۆمێنتێکە کە پێمان دەڵێتن ئێران نایەوێت بیگەینێتە مریشکە ڕەشە، ئەگینا زۆر ئاسانە. بۆ ئێران زۆر ئاسانە. تماشای کە هەژمونی ئێران هەزاران هەزاران کیلۆمەترە دوورە لە تاران، لەیەمەن ئەیا، چۆن لە پاڵە خۆی هێزێکی سەربەخۆ، گروپێکی مورتەزەقەی خۆی دەتوانێت دەربچیت لە فەرمان و تەعلیماتەکانی خۆی. بۆیە ئەو پەیامەی تیدا بوو.
قەندیلپرێس: کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا ڕاستەوخۆ دووجار هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر شاری هەولێر و هەر دووجار کەسانێکی سەرمایەدار و بازەرگانی کردووەتە ئامانج، شرۆڤەی بەڕێزتان لەم بارەوە چییە؟
نیاز برایم: ئەوانە سەرمایەدار نین، دەکرێ ئێمە بە شێوەیەکی دیکە پێناسەی ئەو دوو کەسە بکەین. ئەوانە بەشێکن لەو کەسانەی کە ئابووری تاڵانکراوی کوردستانیان بەدەستە. ئەوانە سەرمایەدار نین و ناکرێت وەک سەرمایەدار حسێبیان بۆ بکەین چونکە سەرمایەدار ئەوەیە کە بۆ خۆی بیکات بەڵام ئەوە لە تەنیشت پارتییەوە ئەو سەرمایەیان پێک هێناوە. لێدانیشیان لەلایەن ئێرانەوە، بە حوکمی ئەوەی کە ئەوانە هاوکار و پشتیوانی ئیسرائیل بوونە، ئەنجام دراوە. بۆیە ئێرانیش ئیسرائیل وەکو دوژمنی خۆی دەبینێ، هەروەک چۆن ئیسرائیل پیاوەکانی ئێران دەکاتە ئامانج، ئەویش دەیەوێ لەلاوازترین حەلقە، کە هەرێمی کوردستانە و بەتایبەتی زۆنی پارتی، پیاوەکانی ئیسرائیل ئەوە بکا. یانی ئەوە شەڕێکە پارتی هێناویەتە سەر گۆڕەپانی باشووری کوردستان، و دەیەوێت خەڵکی کورستان پاش ئەو هەموو نەهامەتی و بەهەژاری کردنە، ئەو هەموو کوشت و بڕە، دیسان دەیەوێتن بیکات بە ساحەیەکی دیکەی شەڕ بۆ ئەوەی زۆرترین زەرەر بکات.
پێویستە خەڵکی کوردستان ئەو خاڵە ببینێ، دژی بوەستێتەوە و ئەو سەرمایەدارە هەڵتۆقیوانە کە وەک پێشتر باسم کرد ئەوانە سەرمایەداری ڕەسەن نین، یا خود لەنەتیجەی کۆکردنەوەی سەرمایەی خۆیان، بەڕێگایەک شەرعی بەدەس نەهێناوە. ئەوانە بریتین لە سەرمایەداری هەڵتۆقیو، وەکوو زۆرتر باس دەکرێت، بە تەنیشت پارتییەوە. بۆ سپی کردنەوەی پارەی پارتی. ئەو پارەو ئیمکاناتە کە دەدزرێ لەنەوت و لە ژێر زەوی و سەرزەوی، ئەو کەسانە، و مەرجیش نییە هەر ئەو دوو کەسە بن، کەسانی دیکەش هەن و زۆرن کە پارە سپی دەکەنەوە. پارەی تاڵان کردن و… . کە ئێران دەیانکاتە ئامانج، ئەهدافی سیاسی لەپشتە، لەبەر ئەوە نییە ئەوانە سەرمایەداری هەڵتۆقیون، بەڵکوو ئەوانە کارێک دەکەن لەدژی بەرژەوەندییەکانی ڕژیمی ئێران، و ڕژیمی ئێرانیش وەک پێشتر باسم کرد، ڕژیمی شەڕانگێزە، دەیەوێتن لەلاوازترین حەلقە لە هەرێمی کوردستان لە ژێر زەونی ژێر دەسەڵاتی پارتی، دەیەوێ دەستی خۆی بوەشێنێ.
قەندیلپرێس: دوای هێرشە مووشەکیەکە، چاوڕوان دەکرا کاردانەوەیەکی زۆری خەڵکی بەدواوە بێت، بەڵام بۆ نموونە لەشاری هەولێر ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵک دژ بە هێرشەکە کۆ نەبوونەوە، هۆکاری ئەمە بە چی دەزانن؟
نیاز برایم: دەکرێ ئاوا بڵێین، ئەو دەسەڵاتە بەتەواوی دابڕاوە لە خەڵکی. خەڵکی کوردستان دیارە زۆری پێ ناخۆشە کە کوردستان موشەکباران بکرێتن، بەڵام کاتێک دێتە سەر مەسەلەی ئەوەی کە پارتی، بە ئامانج دەگیرێ، ئیدی خەڵک پاشەکشە دەکات. بۆیە دەبینین کە هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو و نەک هەر لەهەولێر لەهەموو کوردستان کاردانەوە نەبوو. تەنیا لەدەروە ئەو فدراسیۆنەی کە شتێکی دروستکراوی پارتییە، و پارتی و ئەنەکەسە و باڵەکانی بەشداریان تێدا کرد بوو. ئەویش ژمارەیەکی زۆر کەم بوو. یانی هێ ئەوەی نەبوو کە ئینسان حسابی لەسەر بکا. خەڵکیش ئەو وڵاتەی خۆش دەوێ، بەڵام، لەدژی ئەو دەسەڵاتەیە، بەتەواوی لەدژی ئەو دەسەڵاتەیە و نایەوێ، ئەو دەسەڵاتەی کە بۆتە مایەی هەژارکردنی و بۆتە مایەی نەهامەتی بۆی، هەرگیز پشتیوانی لێ ناکاتن، کاتێک پشتیوانی لەدەسەڵاتێک دەکرێ کە هی گەل بێ و گەلیش هەڵیبژاردبێ. ئەوان دەڵێن نیوەی پەرلمان هی ئێمەیە، بەڵام بە عەمەلی سەلمێندرا نەک هەر نیوە بەڵکو لەسەدا دەش نینە. لە خوار سەدا دەیە و ئەوی دیکە هەر بەتەزویر و کۆتاکان بەدەستی دەهێنێ. بۆیە خەڵک ئەو ڕاستییە باش دەزانێتن. ئەو موشەکباران کردنە، موشەکباران کردنی، پارتییە، بۆ دیسان هێنانەوە ژێر باری ڕژیمی ئێران، هیچ پەیوەندی بە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستانەوە نییە. یانی خەڵکی کوردستانیش هۆشیارە دەزانێتن. بەرژەوەندی لەوەی دا نییە. ئەو موشەکبارانە هیچ پەیوەندی بەوەوە نییە، هیچ پەیوەندی بە خەڵکی کوردستانەوە نییە. تەنها ناکۆکییەکانی نێوان ئاغە و مورتەزەفەکەیەتی. بەو شێوەیە دەکرێت وەسفی بکەین.
قەندیلپرێس: وەکوو پرسیاری کۆتایی، ڕۆژانە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە هێرش دەکرێتە سەر باشووری کوردستان، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت پارتی دیموکرات، بەو جۆرە لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی کاردانەوەیان هەیە لە بەرامبەر تورکیا ئەو کاردانەوەیان نییە، ڕای جەنابتان لەم بارەوە چییە؟
نیاز برایم: پارتی بۆ خۆی بەشێکە لە دەزگای شەڕی تایبەت، بەشێکە لە دەزگای شەڕی تایبەتی کۆماری ئیسلامی، بەڵام لەژێر فشارەکانی تورکیا، پارتی دەیەوێ بەتەواوی لەبواری ئەسکەری ئێران بە جێ بهێڵێ، هەرەک چۆن بۆتە بەشێک لە دەزگای شەڕی تایبەت، پارتی وەکو حزب نەماوە، ئێستا وەکو ئەندامێکی کارای دەزگای شەڕی تایبەتە، هەم میدیاکانی و هەم چەکدارەکانی زێڕەڤانی و … دوێنێ زێرەڤانی نووسراوێکی بڵاو کردەوە، گشتگیری کردنێکە بۆ تەواوی هێزەکانی خۆی کە شەڕی گەریلا بکەن، ئەو نوسینە بۆ خۆیان ڕەتیان کردووتەوە بەڵام لەڕاستی دا حەقیقەتە، بوونی هەیە، دەیانەوێ، شەڕی گەریلا بکەن و شەڕی گەریلا لەژێر فشاری دەوڵەتی تورکیادایە، چونکە دەوڵەتی تورکیا وەکو هێزێکی سەربەخۆ نایبینێ، وەکو بەشێک لەخۆی دەیبنێ، چۆن فەرمان دەداتە والیەکانی هەکاری و ئامەد بە هەمان شێوە فەرمان دەداتە بەرپرسانی پارتی، فەرمانیان پێ دەکا بۆ ئەوەی بەشداری شەڕ بکەن و لەبەر ئەو شکستانەی کە لەمەتینا و خواکورک تووشی بوو، ئێستا ناچارە پارتی بێتە نێو شەڕی ڕاستەوخۆ، هەرچەند بەناڕاستەوخۆ بەتەواوی لەناو شەڕەکەدایە، پێم وانییە پارتی بتوانێتن لەدەروەی سیاسەتەکانی تورکیا ئەوە بکا، لەبەر ئەوەشە ئەوە ناکا، بە هیچ شێوەیەک ئیدانەی ئەو هەموو هێرشانە ناکا، چونکە بۆ خۆی بەشێکە لەو شەڕە، و میدیاکانیش بەشێکن، بۆیە ناکرێ بێ ئەوە بێت، دیشیبینیت رەتی کردەوە کە لەزێرەڤانی ئەو نووسراوە دەرچووە، بەڵام لەڕۆژانی داهاتوو، شیمانە زۆر دەکرێتن کە سیناریۆ دابنرێ، یانی دژی گەریلا، مۆڵگەکانی چەکدارەکانی پارتی لەلایەن تورکیاوە بۆمباران بکرێتن و بیخەنە ئەستۆی گەریلا، بەو شێوە زەمینەی شەڕ دژی گەریلا خۆش بکەن، بۆئەوەی بەشداری شەڕی پێ بکەن. ئەو حاڵەتەی کە هەیە یانی دروستکردنی ئەو سیناریۆیە پێشتر لەسوریا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی هەیە کە بۆ خۆشم بڵاوم کردووتەوە، تەرجومەم کردووتەوە و بڵاوم کردووتەوە، هاکان فیدان دەڵێ ئەگەر ئێمە داخیلی باکوری سوریا بین، دەتوانین چەند کەسێک بنێرینە دیوی سوریا، ئەوە 2013 ، 2014، چەند ئەوە بنێرنە ئەودیوی، هاوەنبارانی نێو خاکی تورکیا بکەن، ئەو کاتە ئێمە مۆبڕرمان دەبێ لای ئەمریکیەکان و لای مۆجتمعی دەلی یەکێتی ئەروپا، بۆیە ئێمە ناچارین بۆ پاراستنی سنورەکانی خۆمان تداخول بکەین. ئێستاکەش بە هەمان شێوە دەتوانێ سیناریۆیەک دروست بکەن، بۆ ئەوەی پارتی بەشداری پێ بکەن لەو شەڕە.
قەندیل پرێس