بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەی کوژراوانی توندوتیژییەکان لە پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا بۆ هەزار و 265 کەس بەرزبووەتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی دووشەممە 21ی تەمموزی 2025 بڵاویکردەوە، ڕوانگەی سوری دەڵێت، 505 چەکدار و 298 هاوڵاتی سڤیلی دروزی لەنێو کوژراوەکاندان، کە 194 کەسیان “لە لەلایەن ئەندامانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ گولەباران کراون”.
هەروەها لەبەرامبەردا 408 ئەندامی وەزارەتی بەرگری و دەزگای ئاسایشی گشتی کوژراون، جگە لە 35 ئەندامی هۆزەکان، کە سێ کەسیان مەدەنی بوون و لەلایەن چەکدارانی دروزەوە گولەباران کراون.
هەروەها لەهێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا ١٥ ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژران.
قەندیل پرێس