به‌په‌له

ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى ئەنجامدەرى هێرشەکەى سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق، کە لە ڕووی سیاسییەوە پەیوەندییان بە وڵاتێکی دراوسێیەوە هەیە، کێڵگەی غازی کۆرمۆریان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج، هەروەها هێرشەکە تەنها چەند ڕۆژێک پێش کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بووە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزى ئەمریکى سەبارەت بە ئاشکراکردنى ئەنجامدەرانى هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر، ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هێرشەکە لەلایەن گرووپە چەکدارە ناوخۆییەکان ئەنجامدراوە، کە پەیوەندی سیاسییان لەگەڵ وڵاتێکی دراوسێدا هەیە، ئەم گرووپانە پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان واشنتۆن و هەرێم وەک “خاڵێکی لاواز” ی خۆیان سەیر دەکەن.

ڕۆژنامەکە لە زاری ڕەمزی موریدینی دامەزرێنەری سەنتەری جیۆپۆل بۆ لێکۆڵینەوەی مەترسی جیۆپۆلەتیک بڵاوی کردووەتەوە، هێرشەکە تەنها چەند ڕۆژێک پێش کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بووە.

ئاماژە ەوەشکراوە، ڕوونە کە ئێرانییەکان چاودێری ئەم پێشهاتەیان دەکرد و هەوڵیان دەدا پەیامێک بۆ واشنتۆن بنێرن، کە پێگەیان لە چوارچێوەی عێراق ڕێگەیان پێدەدات بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بکەنە ئامانج.

باس لەوەشکراوە، گرژییە سیاسییەکانی نێوان عێراق و هەرێم بەتایبەتی ناکۆکی لەسەر سەرچاوەکان و داهاتی نەوت و غاز، ڕەنگە هۆکارێکی پاڵنەر بن لە پشت ئەم جۆرە هێرشەوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان داوای سیستەمی بەرگری ئاسمانییان لە ئەمریکا و بەریتانیا کردبوو بۆ پاراستنی ژێرخانی ئابووری، بەڵام بەهۆی نەبوونی ڕەزامەندی حکومەتی عێراق، کە دەسەڵاتی کۆتایی بەسەر هەر کڕینێکی چەکدا هەیە، داواکارییەکە ڕەتکرایەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو گرووپە چەکدارانەی کە لە ناوخۆی عێراقدا کاردەکەن، سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان تا ڕادەیەک سەربەخۆیی داراییان هەیە، بەڵام لە ڕووی سیاسییەوە پەیوەندییان بە وڵاتێکی دراوسێوە هەیە و سەرکەوتوو بوون لە سەلماندنی بوونی خۆیان.

ڕۆژنامەکە لە کۆتایدا دەڵێت: ئەمریکا تادێت فشار دەخاتە سەر حکومەتی عێراق بۆ چەکداماڵینی ئەو گرووپانە، بەڵام جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە بە لەبەرچاوگرتنی کورسی پەرلەمانی و پێگەى دامەزراوەیییان لەناو سیستمی سیاسی عێراقدا، لەڕادەبەدەر قورسە.

جێگەى ئاماژەیە، درەنگانى شەوى ٢٦ـی ئەم مانگە لە ڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر، بەهۆیەوە کارەبای بەشێکى هەرێمى کوردستان کوژایەوە، تائێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتى هێرشەکەى لە ئەستۆ نەگرتووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *