به‌په‌له

هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر پاڵاوگەی “مینا ئەحمەدی” لە کوەیت

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرمیی کوەیت (کۆنا)، كۆمپانیای نەوتی کوەیت (KPC) ڕایگەیاندووە کە پاڵاوگەی “مینا ئەحمەدی” کراوەتە ئامانجی هێرشی درۆنیی ڕێژیمی ئێران و چەندین ئاگر لە بەشە جیاوازەکانی ئەو شوێنە کەوتووەتەوە.

بە وتەی ئەو كۆمپانیایە، چالاکییەکانی پاڵاوگەکە بە تەواوی ڕاگیراون و تیمەکانی فریاکەوتن خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

كۆمپانیاكە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، وردەکارییەکانی پەیوەست بە ئاستی زیانەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر توانای بەرهەمهێنانی نەوت هێشتا ڕانەگەیەندراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شاندى ئیمراڵی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆبووەوە

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆبوونەوە و سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *