✍ حسام دەستپیش
یەکەم کارێک کە نیشتمانپەروەرەکان لە کوردستان کردیان ئەوە بوو کە نەهێڵێن ناسیونالیستبوون بە جنێو هەژمار بکرێت. لە ڕاستیدا رووبەرووی شەپۆلێکی چەپی بوونەوە کە لە رێگەی بەربەست سازکردنی بۆ دەربڕین بتوانن دوانەیەک لە کۆمەڵگادا بچەسپێنن. دوانەی پێشکەوتوو و دواکەوتوو.
ئێمە لە ژینگەیەکی لەم شێوەدا گەورە بووین و فێری سیاسەت بووین. ژینگەیەکی ساختە کە ئەگەر چەپ نەبی دواکەتووی، ئەگەر چەپ نەبی حەتمەن فاشیستی، ئەگەر چەپی نەبی حەتمەن دژە ژنی، ئەگەر چەپ نەبی حەتمەن نەخوێنەواری، ئەگەر چەپ نەبی حەتمەن کاپیتالیستێکی خاوەن کابارەی و هتد.
لەم ژینگەدا کلتوری سیاسی ئێمە بە ناو و ناتۆرە ئاوسکرا. بە شێوەیەک کە جیا لە داگیرکەر سیستەمێکی خۆمالیش هەبووە کە ناسیونالیزمی وەک بڤە، داوێن پیش، دواکەوتوو، عەشیرەی، ئاغاوات، گەنکئاو و هتد وێنا دەکرد.
بیرەوەرییەکانی ئەو ژینگەیە نیزامێکی فکری و سیاسییە کە هێشتا لە دەلاقەی دوانەی پێشکەوتوو و دواکەوتوو دەیهەوێ بەر بە زمان سیاسی ناسیونالیستەکان بگرن. بەڵام لەمرۆی کوردستاندا شەپۆلی ناسیونالیستییە کە گەلی دەوێ نەک گەلان. نیشتمانی دەوێ نەک نیشتمانی جیهانی، یەکگرتنی کوردستانیانی دەوێ نەک کرێکارانی جێهان و هتد.
بە گشتی تێگەیشتن لە بیرەوەرییەکان گرینگن تاکوو بۆمان روون ببێتەوە کە ئەقڵییەتێک ناسیونالیستەکانی بە سەربڕ ناوزەد دەکرد و ئەقڵییەتێکیش وەک دەسدرێژییکەر ناوی دەهێنا. ئەم دوو مەکینە دژ بەیەکبوون، بەڵام لە بێدەنگکردن و پاکتاوکردنی ناسیونالیستەکان هاوپەیمان.
قەندیل پرێس