مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە

قەندیل پرێس

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى بەدەست قەندیل پرێس گەیشتوونە، ئامادەکاری دەکرێت له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتودا به‌ ئاماده‌بوون‌و نێوه‌ندگیریى ئه‌مریكا و فەرەنسا، هەسەدە و حکومەتی دیمەشق کۆببنەوە و هەوڵی ئەوەش هەیە کە مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (هه‌سه‌ده‌) و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك کۆماری کاتی سوریا کۆببنەوە‌.

بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس، بۆ باشترکردنی گفتوگۆکانی نێوان هەسەدەو دەسەڵاتدارانی دیمەشق، بڕیارە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو، بەنێوەندگیری ئەمریكا و فەرەنسا جارێكی دیكە لەسەر ئاستێكی باڵا هێزەكانی سوریای دیموكرات و دەسەڵاتدارانی دیمەشق گەڕێكی دیكەی دانوستان دەستپێبكەنەوە، بەڵام دیسان توركیا دەیەوێت ئەم دانوستانە تێكبدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ دوای هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بۆ سەر ئەشرەفیە و شێخ مەقسود دوو گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب سەرچاوەیەکی باڵای نێو هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (هەسەدە) بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند؛ هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب پیلانێکی تورکیا بۆ دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان دیمەشق و هەسەدەیە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چەند کاتژمێرک بوو وەفدی تورکیا بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، و یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا (میت) گەیشتەنە دیمەشق و لە گەل ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری کاتی سوریا و شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبوونەوە و لەسەر چارەنوسی رێککەوتنامەی 10ـی ئازاری 2025 ی نێوان هەسەدە و دیمەشق گفتۆگۆ کرا، ئەو هەڕەشەیەی پێش دوو رۆژی تورکیا لە دژی هەسەدە لە دیمەشق جێبەجێکرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *