به‌په‌له

شەش دەوڵەت دروستکردنی هاوپەیمانێتیەکیان بۆ پاراستن و کردنەوەی گەروی هۆرمز ڕاگەیاند

قەندیل پرێس

بەیاننامەیەکی هاوبەش لە لایەن بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و ژاپۆن بڵاوکرایەوە کە پەیامەکەی پێکهاتووە لە:

بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەی کەنداودا دەکەنە ئامانج.

جەخت لەسەر ئامادەییمان دەکەینەوە بۆ بەشداریکردن لە دەستەبەرکردنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی و پاراستنی ڕێڕەوی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز.

هەوڵ دەدەین بۆ گرتنەبەری هەنگاوی هەماهەنگ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی وزە لە جیهاندا.

پابەندین بە پشتیوانیکردنی ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، ئەوەش لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.

داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی نەوت و گاز دەکەین.

داوا لە ئێران دەکەین دەستبەجێ دەستهەڵگرێت لە دانانی مین و هێرش و هەوڵەكان بۆ داخستنی گەرووی هورمز.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیایەکی تورکی سەپاند

لە چوارچێوەی سزاکانی ئێراندا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر سێ دامەزراوەی کۆمپانیای گۆڵدن گڵۆبی تورکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *