Featured Video Play Icon

سەرۆکی کۆماری لوبنان: داوام لە هێزەکانی سوپا کردوە دەستبکەن بە داماڵینی چەک لە حیزبوڵا

قەندیل پرێس- بەیروت

ئەمرۆ پێشمەممە 5ـی ئاداری 2026 سەرۆکی کۆماری لوبنان، جۆزف عون، جلوبەرگی سەربازی لەبەر کردوە و دەڵێت داوام لە هێزەکانی سووپا و ئاسایش کردوە دەستبکەن بە داماڵینی چەک لە حیزبوڵا و هەر گرووپ و لایەنێکی سەربەوان.

سەرۆک کۆماری لوبنان هۆشداری ئەوەش دا؛ گەر چەک داماڵینەکە ببێتە هۆکاری پێکدادانی نێوان سوپا و حیزبوڵاش، و نابێت هیچ کەس و لایەنێک لەسەرو یاساوە بێت.

بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس؛ بێ جگە لە هێرشە بەردەوامەکانی سەر حیزبوڵا، سوپای ئیسڕائیل خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی و ئاسمانی ئامادە کردووە بۆ سەر باشوری لوبنان کە زۆربەی پێگەکانی حیزبوڵای لێیە، نێزیکەی  100.000سەربازی خۆی ئامادە کردوە و خستونیەتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە، داوای لە خەڵکی مەدەنی باشوری لوبنان کردووە ناوچەکە چوڵ بکەن.

 

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شاندى ئیمراڵی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆبووەوە

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆبوونەوە و سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *