به‌په‌له

حەشدی شەعبی کوژرانی 15 چەکداری خۆی لە ئەنبار راگەیاند

دەستەی حەشدی شەعبی کوژرانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و 14 چەکداری دیکەی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا راگەیاند، کە بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو هێزەی لە پارێزگای ئەنبار کردووەتە ئامانج.

سێشەممە 24ی ئاداری 2026، دەستەی حەشدی شەعبیی عێراق ناوی 14 چەکداری ئەو دەستەیەی بڵاوکردەوە کە لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ئەنبار کوژران. بەگوێرەی دەستەکە، ئەو چەکدارانەیان لە بۆردوومانێکی بارەگای ئۆپەراسیۆنەکان لەلایەن سوپای ئەمریکاوە کوژراون.

بەگوێرەی دەستەی حەشدی شەعبی، لەو بۆردوومانەدا جگە لە 14 چەکداریان، سەعد بەعێجی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار کوژراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشكردنە سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی سعوودیە

ئەمڕۆ دووشەممە، دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە جازان، لە نزیک سنووری یەمەن، لەلایەن حوسییەکانەوە هێرشی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *