ترەمپ دەڵێت، بە نێوەندگیریی ئەمریکا؛ هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەستێکی “تەواو و دەستبەجێ” رێککەوتن.
رۆژی شەممە 10-05-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: “دوای چەندین گفتوگۆی درێژی دوێنێ شەو، کە ئەمریکا نێوەندگیریی تێدا کرد، دڵخۆشم کە رایدەگەیێنم هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و دەستبەجێ رێککەوتن.”
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: “پیرۆزە لە هەردوو وڵات کە ژیری، دانایی و زیرەکییەکی مەزنیان بەکارهێنا.”
لە رۆژی 06-05-2025ـەوە هیندستان و پاکستان لەسەر سنووری نێوانیان لە هەرێمی کشمیر؛ بە تۆپ، فڕۆکە، مووشەک و درۆن رووبەرووی یەک دەبوونەوە.
سەرچاوەی کێشەکە لەوە سەریهەڵدا، کە رۆژی 22ـی مانگی رابردوو، لە هەرێمی کشمیر 26 گەشتیاری هیندۆس بە دەستی چەند چەکدارێکی پاکستانی کوژران. هیندستان پاکستانی بە تۆمەتبار زانی و هێرشی کردەسەر.
قەندیل پرێس