ڕۆژنامەی زە ناشناڵ بەپشتبەستن بەسەرچاوە ئەمنییەكانی سوریا ئاشكرایكردوە، سوپای سوریا پلانی هەیە تا مانگی تشرینی یەکەم، پهلامارێكى گهوره ئهنجامبدات بۆسهر هێزهكانى سوریاى دیموكرات (ههسهده) بهئامانجى كۆنترۆڵى ههردوو شارى ڕهققهو دێرهزور. ڕۆژنامەكە وردەكاری پلانەكەی ئاشكراكردوهو ڕایگەیاند، “ئەگەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئامادهنهبن ئهو دوو پارێزگایه ڕادهستى سوپاى سوریا بكهن، ئهوا هێرشێكى …
زیاتر بخوێنەرەوەداوایەکی هاکان فیدان لەبارەی کوردەوە
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا داوا دەکات ماف، ناسنامە و کولتوری کورد لە سوریا بپارێزرێت، دەشڵێت ” نابێت چەک لە دەستی هیچ هێزێکی دەرەوەی دەوڵەتی سوریا بێت”. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دەبێت ماف، ناسنامە و کولتوری کورد لە سوریا بپارێزرێت، وەکو چۆن بۆ خۆمان ئاسایش و …
زیاتر بخوێنەرەوەئەحمەد شەرع: ئیسرائیل و سوریا دوژمنی هاوبەشیان هەیە
ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا ڕایگەیاند، بەرژەوەندیی هاوبەش لەنێوان دیمەشقو تەلئەبیب هەیە، دهشڵێت:”هەردولامان دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە”. ڕۆژنامەی زە کرادڵ بڵاویکردوەتەوە، ئەحمەد شەرع لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی جیوش جۆرناڵ ڕایگەیاند، “ئاشتیی لەگەڵ ئیسرائیل، دەتوانێت ببێتە هۆی سەقامگیریی ناوچەکەو کۆتاییهێنان بەشەڕ”. شەرع وتویهتى، “ئیسرائیلو سوریا دوژمنی هاوبەشیان هەیە، هەروەها ئامادەیە لەگەڵ تەلئەبیب مامەڵە بکات …
زیاتر بخوێنەرەوەكۆبونهوهى ڕاستهوخۆى سوریاو ئیسرائیل ئاشكرادهكرێت
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز کە پشتی بەپێنج سەرچاوەی ئاگادار بەستوە، بەرپرسانی تەلئەبیبو دیمەشق لەچەند هەفتەی ڕابردودا کۆبونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە بەئامانجی هێورکردنەوەی گرژییەکانی سەر سنورو ڕێگریکردن لەپەرەسەندنی سەربازیی. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەم پەیوەندیانە لەلایەنی سوریاوە لەلایەن عەمید ئەحمەد دالاتی سەرۆکایەتیدەکرێن کە ئێستا فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆیە لهپارێزگای سوەیدا. ئاژانسەکە باسی لەوەشکردوە، ئەم کۆبونەوانە …
زیاتر بخوێنەرەوەدوای١٣ ساڵ ئەمریکا باڵیۆزخانەى خۆی لە دیمەشق کردەوە
دوای ١٣ ساڵ لە داخستنى باڵیۆزخانەکەی بەهۆی گرژی و قەیرانەکانى سوریاوە، ئەمریکا باڵیۆزخانەى خۆی لە دیمەشق کردەوە. ئەمڕۆ میدیاکانى ئەمریکا بڵاویان کردەوە، کە ئەمریکا باڵیۆزخانەى خۆی لە دیمەشق بە ئامادەبوونى وەزیری دەرەوەى دەسەڵاتی کاتى دیمەشق كردەوە. ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى تۆماس باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا …
زیاتر بخوێنەرەوەئاڵدار خەلیل: پێداگری حکومەتی سوریا لەسەر مەرکەزییەت دەبێتە هۆی دابەشبوونی سوریا
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند پێداگری حکومەتی ئێستای سوریا لەسەر مەرکەزییەت دەبێتە هۆی دابەشبوونی سوریا و بەرەو شەڕی ناوخۆ دەبات. وتیشی شاندی دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لەلایەن ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە نوێنەرایەتی دەکرێت و شاندی کوردیش بەشێک دەبێت لەو شاندە. ئاڵدار خەلیل دەشڵێت کارنامەی …
زیاتر بخوێنەرەوەرێكخراوێكی بەریتانی راهێنان بە ئەحمەد شەرع دەكات
سەرچاوە ئاگادارەكان بۆ ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت عەرەبیان ئاشكرایان كردووە كە ڕێكخراوێكی بەریتانی ڕاهێنانی بە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا كردووە و هەورەها پشتیوانی و هاوكاری سیاسی پێشكەشكردووە. ڕێكخراوەكە ناوی ئینتەرمیدێتە كە بنكەكەی لە لەندەنەو ڕۆبەرت فۆرد باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە سوریا لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئاماژەی بە كارەكانی لەگەڵ ئەو ڕێكخراوە كرد …
زیاتر بخوێنەرەوەباڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سوریا ئاشکرای دەکات ئەحمەد شەرع چۆن کرا بە شوێنگرەوەی ئەسەد
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا دانی بەوەدا نا کە لە دوای شکستهێنانی دانووستانی لایەنە نێودەوڵەتییەکان بەسەرکردایەتی ئەحمەد شەرعیان هەڵبژاردووە کە ببێ بە شوێنگرەوەی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد. ڕۆبەرت فۆرد باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا لە چوارچێوەی سیمینارێک لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی شاری بۆڵتیمۆر کە ڕۆژانی ڕابردوو لە ویلایەتی مێریلاند لە ئەمریکا …
زیاتر بخوێنەرەوەئۆرشەلیم پۆست: “ئەحمەد شەرع ڕازیی بوە پەیوەندییەکانی سوریا و ئیسرائیل ئاسایی بکرێتەوە”
ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بەپشتبەستن بەسەرچاوەکانی بڵاویکردوهتەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا، لەمیانی دانوستانە نهێنییەکانی سوریا لەگەڵ ئیسرائیل، بەڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا ڕازیی بوە. ڕۆژنامە عیبرییەکە باسی لەوەکردوە، ئەم دانوستانانە ئامانجیان ئەوەیە سوریا بچێتە پاڵ ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەم دانوستانانە دوای کۆبونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ …
زیاتر بخوێنەرەوەكۆبونهوهى ڕاستهوخۆى سوریا و ئیسرائیل ئاشكرادهكرێت
تۆڕی ههواڵى سی ئێن ئێن بەپشتبەستن بەسەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردوه، ئیسرائیلو ڕژێمی نوێی سوریا لەمدواییانەدا لەئازەربایجان وتووێژی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوەو بەرپرسانی تورکیاش ئامادەیبون. ئەمەش پێشهاتێکی دەگمەنە لەپەیوەندییەکانی نێوان هەردولا دوای ماوەیەکی زۆر لەدوژمنایەتیی. بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، وهفدهكهى ئیسرائیل بەسەرۆکایەتی عود بەسیوک سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل بوەو لایەنی سوریش چەند …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس