تۆڕی ههواڵى سی ئێن ئێن بەپشتبەستن بەسەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردوه، ئیسرائیلو ڕژێمی نوێی سوریا لەمدواییانەدا لەئازەربایجان وتووێژی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوەو بەرپرسانی تورکیاش ئامادەیبون. ئەمەش پێشهاتێکی دەگمەنە لەپەیوەندییەکانی نێوان هەردولا دوای ماوەیەکی زۆر لەدوژمنایەتیی. بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، وهفدهكهى ئیسرائیل بەسەرۆکایەتی عود بەسیوک سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل بوەو لایەنی سوریش چەند …
زیاتر بخوێنەرەوەهێزێکی گەورەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانەوە چووە ڕۆژئاوای کوردستان
ئەمڕۆ هێزێكی سوپای ئەمریكا لەهەرێمی كوردستانەوە گەیشتوونەتە رۆژئاوای كوردستان و لە شاری حەسەكەی سوریا جێگیر دەكرێن. ناوەندی چاودێری سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی هێزێكی زۆری ئەمریكا كە لە (70) ئۆتۆمبێلی سەربازی پێكهاتوون لەهەرێمی كوردستانەوە ڕووەو بنكەی (قەسرك) ی شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان چوونە. پێشتریش هێزێكی تری (70) ئۆتۆمبێلی …
زیاتر بخوێنەرەوەقۆناغی ڕاگوزهر و ئاستەنگەکانی؛ ئهحمهد شهرع سێ خاڵی سەرەکی دیاریدەکات
ئهحمهد شهرع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزهر دیدگای خۆی بۆ قۆناغی ڕاگوزهر لە سوریا ئاشکرا کرد و ڕایگهیاند، لە ئێستادا حکومەتەکەی لەگەڵ تورکیا و ڕوسیا دانوستان دەکات سەبارەت بە بونی سەربازییان لە سوریا، دهشڵێت، وڵاتەکەی پێویستی بە سوککردنی هەمیشەیی هەیە بۆ ئەوەی ئابوریی لەت و شکاوی خۆی بنیات بنێتەوە. ئهحمهد …
زیاتر بخوێنەرەوەحكومهتى سوریا هێز ڕهوانهى سنورهكانى عێراق دهكات
تەلەفزیۆنی سوریا بڵاویکردەوە، کاروانێکی سەربازیی ڕەوانەی سنوری عێراقو سوریا کرد بۆ پاراستنی سنورەکانی نێوانیان. میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، “ئێوارەی هەینی کاروانێکی سەربازیی لەوەزارەتی بەرگریی سوریا گەیشتونهته شاری ئەلبوکەمال لەنزیک سنوری عێراقو ئامانجی ڕەوانەکردنی ئەو هێزە، بۆ بەهێزکردنو کۆنترۆڵکردنی سنورەکەو پاککردنەوەیەتی لەقاچاخچیەکانی نێوان سوریاو عێراق”. ڕۆژی سێشەممە 8ی نیسان، مازن عەلوش بەڕێوەبەری …
زیاتر بخوێنەرەوەهاكان فیدان: رێگا بە فیدراڵی نادرێت لە سوریا
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند وڵاتەكەی ڕێگە بە هیچ جۆرە فیدراڵییەك لە سوریا نادات، هەروەها ناكرێت هیچ پێكهاتەیەكی چەكداری لە دەرەوەی سوپای نیشتیمانی سوریا بێت. فیدان لە میانەی دیدارێكدا لە بارەگای پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا، ئاماژەی بەوەشكرد، “هیچ پێكهاتەیەكی فیدراڵی لە سوریادا نابێت”، بەڵام بوونی كورد لە …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریكا: لە ئێستادا هیچ قەوارەیەك وەك حكومەتی سوریا ناناسین
بەرپرسێكی ئەمریكی ڕایگەیاند، ئەمریكا دەستكاری ناونیشانی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی سوریای كردووە و ڕایگەیاندووە كە چیتر دان بە هیچ قەوارەیەكدا نانێت وەك حكومەتی سوریا، بەڵام ئیمتیازاتی ئەم نوێنەرایەتییە لە نەتەوە یەكگرتووەكان وەك خۆی ماوەتەوە. دووشەممەی ڕابردوو واشنتۆن لە ڕێگەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە یاداشتێكی پێشكەش بە نوێنەرایەتی سوریا لە نیویۆرك كرد و تێیدا ڕایگەیاندبوو …
زیاتر بخوێنەرەوەنەخشەی بونی سەربازیی تورکیا لەناو خاکی سوریا ئاشكرادهكرێت
هەژمونی تورکیا لەسوریا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە بەتایبەت دوای چوار مانگ لەڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئەمەش بوهتە هۆی دروستبونی نیگەرانیی لای ئیسرائیل، بەلەبەرچاوگرتنی هەنگاوە گریمانکراوەکانی ئەنكەرە بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازیی لەپارێزگاکانی سوریا. دوای دوو مانگ لەڕوخانی ڕژێمی ئەسەد، میدیاکان بڵاویانکردەوە، تورکیا بەنیازە دوو بنکەی سەربازیی نوێ لەناوخۆی سوریا دابمەزرێنێت، هاوکات لەگەڵ …
زیاتر بخوێنەرەوەنیویۆرک تایمز: 100 کۆگای چەکی کیمیایی لە سوریادا هەیە
ژمارەی کۆگاکانی چەکی کیمیایی زۆر زیاترن لەوەی پێشبینیکرابوو. وەک لە راپۆرتێکی نیویۆرک تایمزدا هاتووە تائێستا زیاتر لە 100 کۆگا هەن کە گومان دەکرێت چەکی کیمیایی سەردەمی بەشار ئەسەدیان تێدا مابێتەوە. وەک لە راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکیدا هاتووە، بەپشتبەستن بە راپۆرتی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، ژمارەی ئەو کۆگا و جێگایانەی …
زیاتر بخوێنەرەوەنهێنی پشت هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی سوریا ئاشكرادەكرێت
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەزر بڵاویكردەوە، تورکیا سێ بنکەی ئاسمانی لە سوریا پشکنیوە بە مەبەستی جێگیركردنی سەربازەكانی تێیاندا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی بەرگری هاوبەشی پلان بۆ داڕێژراوی نێوان هەردو وڵات، پێش ئەوەی ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا ئەو شوێنانە بە هێرشی ئاسمانی بۆردومان بکات. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمشەو لە زاری چوار سەرچاوەی هەواڵگری هەرێمی و …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزارەتی دەرەوەی توركیا دەربارەی سوریا وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە
قەندیل پرێس وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە وەڵامی وەزیری دەرەوی ئیسرائیل دەربارەی دۆخی سوریا ڕاگەیاند؛ ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکە دەشێوێنێت و برەو بە ئاژاوەو تیرۆر دەدات دەبێت لە سوریا بکشێتەوە دوای لێدوانەکانی ئەمرۆی گیدیۆن سائر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دژی تورکیا لە سوریا، وەزارەتی دەرەوەی توركیا راگەیاند: پێویستە ئیسرائیل واز لە زیانگەیاندن بە …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس