نەخشەی بونی سەربازیی تورکیا لەناو خاکی سوریا ئاشكراده‌كرێت

هەژمونی تورکیا لەسوریا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە بەتایبەت دوای چوار مانگ لەڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئەمەش بوه‌تە هۆی دروستبونی نیگەرانیی لای ئیسرائیل، بەلەبەرچاوگرتنی هەنگاوە گریمانکراوەکانی ئەنكەرە بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازیی لەپارێزگاکانی سوریا.

دوای دوو مانگ لەڕوخانی ڕژێمی ئەسەد، میدیاکان بڵاویانکردەوە، تورکیا بەنیازە دوو بنکەی سەربازیی نوێ لەناوخۆی سوریا دابمەزرێنێت، هاوکات لەگەڵ جێگیرکردنی 50 فڕۆکەی جەنگی ئێف 16، ئەمەش لەپاڵ بونی نزیکەی 49 بنکە سەربازیی کە پێش ڕوخانی ئەسەد تورکیا لەناو سوریا هەیبون.

بەگوێرەی نەخشەی جێگیرکردنی سەربازیی تورکیا تا ناوەڕاستی ساڵی 2021، ژمارەی پێگەکانی تورکیا لەسوریا گەیشتوەتە 113 پێگە، بەبنکەی سەربازیی‌و خاڵی چاودێریی کە بەسەر پێنج پارێزگادا دابەشکراون: 55 لەحەلەب، 43 لەئیدلب، 9 لەڕەققە، 4 لەحەسەکەو 2 بنكه‌ش لەلازقیە، بەڵام ئەو دابەشکردنە لەنێوان ساڵانی 2023 تا 2024 دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەوپێیەی ژمارەی خاڵە سەربازییەکان بۆ 64 خاڵ دابەزی.

به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتێکی پێشوی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەئێستادا هێزەکانی تورکیا لەڕێگەی حەوت لیوای سەربازییەوە لەسوریا چالاکن کە بەسەر 49 بنکەی سەرەکییدا دابەشکراون، کە 13 بنکەیان لەگوندەواری ڕۆژئاوای حەلەب، 30 بنکە لەگوندەواری ئیدلب (11 لەگوندەواری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب، 13 لەگوندەواری باشوری ئیدلب‌و 6یش لەگوندەواری ڕۆژئاوای ئیدلب) هاوكات 6 بنکە لەگوندەواری حەماو سێ بنکەی دیکە لەگوندەواری لازقیە.

ئەم بنکانە بەدەیان خاڵی سەربازیی لەدەوری بنکە سەرەکییەکان بەیەکەوە گرێدراون‌و پاڵپشتیی لۆجستیکیی بۆ هێزەکانی تورکیا دابیندەکەن. هەر لیوایەکی شەڕکەر لە 1500 سەرباز پێکدێت، بەمەش کۆی گشتیی هێزەکانی تورکیا لەسوریا گەیشتوه‌تە 10 هەزارو 500 سەربازی تەواو تەیار.

لەڕوی کەرەستەی قورسی سەربازییەوە، 200 تانک، 400 زرێپۆش، 800 زرێپۆشی کارمەندی هەڵگری هەیە، جگە لەدەیان بارهەڵگرو ئۆتۆمبێلی سەربازیی.

لەنێوان ساڵانی 2016 بۆ 2020 هێزەکانی تورکیا چوار ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لەخاکی سوریا ئەنجامدا کە بریتین لەئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، ئۆپەراسیۆنی چڵه‌ زەیتون، ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی‌و ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بەهار.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *