ئەرشیفی تاگەکان

شاندێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا لە ڕۆژاوای کوردستان لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد کۆبونەوە

شاندی پەرلەمانی بەریتانیا و یەکێتی ئەورووپا پاش دیدارەکانیان لە باشووری کوردستان سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کرد و لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجومەنی سوریانیەکان و هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەسەدە، ئیلهام ئەحمەد کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی پەرلەمانی بەریتانیا و یەکێتی ئەورووپا لە کوردستان بەردەوامە. شاندە ١٤ کەسییەکە کە لۆردیشی تێدایە، دوێنێ دوای کۆبوونەوەیان …

زیاتر بخوێنەرەوە

یەکێتیی ئەوروپا بە هەوڵی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا، بە شێوەیەکی کەلەپەڕ، بەرامبەر سەزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕی

یەکێتیی ئەوروپا بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک کە بە هەوڵی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا وەکوو هانا نیومەن پەسەند کرا، سەبارەت بە سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ناڕەزایەتیی دەربڕی. ئەو بڕیارنامە ڕۆژی پێنجشەممە، چواری ڕێبەندان، بە ٥٥٦ دەنگی بەڵێ بەرانبەر بە ٦ دەنگی نەخێر پەسەند کرا. ٤٢ نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپاش دەنگی بێ …

زیاتر بخوێنەرەوە

یەکێتی ئەوروپا مەرجەکانی بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سوریا ئاشکراکرد

وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان، مەرجی یەکێتی ئەوروپایە بۆ لابردنی سزاکانی سەر سوریا. کایا کالاس، وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سوریا لە پلاتفۆرمی “X” بڵاوی کردووەتەوە، کە پێویستە ئیدارەی نوێ پرۆسەیەکی گواستنەوەی ئاشتیانە و گشتگیری دەسەڵات …

زیاتر بخوێنەرەوە