به‌په‌له
Featured Video Play Icon

بەغداد؛ ساتی رفاندنی کچە رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی

قەندیل پرێس – بەغداد

ئەمرۆ “شیلی كیتلسن” رۆژنامەنووسی ئەمریكی لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لە شەقامی “سەعدون”ـی بەغداد رفێندرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدادی پایتەختی عێراق بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ لە لیکۆلینەوە سەرەتاییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێراق، گرووپەکانی حەشدی شەعبی و بە دیاریکراوی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی تۆمەتبارکراون لە ڕفاندنی شیلی كیتلسن” رۆژنامەنووسە ئەمریكییەکە.

هەر ئەمرۆ دوای ڕووداوەکە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند؛  یەكێك لە تۆمەتبارەكان دەستگیركراوە.
میدیاكانی عێراقیش دەڵێن بەرەو ناوچەی “جورف ئەلسەخڕ”ـی سەر بە پارێزگای بابل رفێندراوە كە لە بۆشایی ئەمنیدایە.

دەربارەی ڕفاندنی کچە رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئەو رۆژنامەنووسە ئەمریکییەی کە لەبەغداد فڕێندراوە، پێشتر ئاگادار كرابوەیەوە كە هەڕەشەی لەسەرە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەوەی بەوەش کرد، دەسەڵاتدارانی عێراق كەسێكیان دەستگیركردووە كە گۆمان دەكرێت تێوەگلابێت لە رفاندنی رۆژنامەنووسەكە، و لەئێستادا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عیراق و  ئێف‌بی‌ئای لە هەماهەنگیدان بۆ ئەو پرسە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی: کەرکووک لە بیر ناکەین و چیدی نابێتە بابەتی دانوستاندن

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە پەیامێکی تووند دەدات و رایدەگەیێنێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *