به‌په‌له

سوودانی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت

قەندیل پرێس

دەقی ڕاگەیەندراوی سودانی:

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، هێرشەکەی سەر ماڵەکەی لە دهۆک ئیدانە دەکات

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و لایەنە ئەمنییەکانی لەسەر نیشتمانی و ڕێگاکانی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری تاوتوێ کرد.

لەمیانی پەیوەندییەکەدا بەڕێز سودانی ئیدانە و ڕەتکردنەوەی خۆی بۆ هێرشە دڕندانەکەی سەر ماڵی بەڕێز بارزانی لە پارێزگای دهۆک دەربڕی و ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی بەڕێز بارزانی و پابەندبوونی بە پتەوکردنی یەکڕیزی نێوان هەموو عێراقییەکان کرد، بەڕێزیان فەرمانی پێکهێنانی تیمێکی هاوبەشی ئەمنی و تەکنیکی لە دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کرد، بۆ لێکۆکینەوە لە ڕووداوەکە و دەستنیشانکردنی تاوانباران و گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی یاسایی پێویست بەرامبەریان.

هەروەها بەڕێزیان پابەندبوونی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر لایەنێکی لە یاسا دەرچوو، چ ناوچەیی بێت یان نێودەوڵەتی، لە ڕاکێشانی عێراق بۆ ناو ململانێکانی ناوچەکە و خستنەگەڕی هەموو هەوڵێک بۆ دەستەبەرکردنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق لەسەر هەموو ئاستەکان، لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی هەمەلایەنەدا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شیعەکان رێککەوتن و عەلی زەیدی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کراوە

قەندیل پرێس ئەمرۆ 27ـی نیسانی 2026 دوای ناکۆکیەکی زۆر لەنێو ماڵی شیعە و سەرنەکەوتنی هەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *