قەندیل پرێس – راپۆرتی بەدواداچوون
دوێنێ شەو 3ـی تەمموزی 2025 ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگۆزەری سوریا لە رێوڕەسمێکدا ناسنامە و سیمبوولى بینراوی نوێى سووریاى ئاشکراکرد؛ قەندیل پرێس پەیام و مەترسیەکانی پشت راگەیاندنی سیمبوولە نوێیەکەی سوریا ئاشکەرا دەکات کە دەربڕینە لە سوریایەکی عەرەبی- سوننی بێ ئاماژەکردن بە کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سوریا.
لە مەراسیمەکەدا ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا وتارێکی پيشکەش کرد؛ ئاماژەی بە ناسنامەی نوێ سوریا کرد کە هەڵۆیەکە لە شوێنەوارە کۆنەکانى تدمرى ئەو وڵاتە وەرگیراوە، 14 پەڕى هەیە کە ئاماژەیە بۆ 14 پارێزگاکەى سووریا و 3ـی ئەستێرەش لەسەرەوەیە هەروەک لە ئاڵاى نوێى ئەو وڵاتەدا هەیە.
سەرۆکی کاتی سوریا لە وتارەکەیدا کورد و پێکاهەتاکی دیکە پەراوێزخست و ئامادەنەبوو ئاماژە بە هیچ مافێکی کورد، درۆزی، عەلەوی و مەسیحی لە سوریا، بەتایبەت مافی خۆ بەرێوبەری بۆ کورد.
ڕاگەیاندنی ناسنامەی نوێی بینراوی سوریا، لە میانەی ئاهەنگە فەرمییەکانی شەوی ڕابردوو لە دیمەشق و زۆربەی شارەکانی سوریا هەروەها وەزارەتی ڕاگەیاندن بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بەناونیشانی (مەراسیمی دەستپێکردنی ناسنامەی بینراوی نوێ) بڵاوکردەوە و قەندیل پرێس خوێندنەوەی بۆ پەیامەکە کردووە و مەترسیەکانی ناسنامەی نوێ سوریا ئاشکەرا دەکات کە بریتین لە؛
یەکەم: بەردەوامی مێژوویی کۆماری عەرەبی سوری نەک کۆماری سوری کە ئاماژەیە بۆ نەناساندنی کورد لە سوریای تازەدا.
هێمای هەڵۆی زێڕینی سوریا مانای پێکەوەگرێدانی مێژووی ڕابردوو و ئێستایە کە لە مێژووی ئیسلامیدا هەڵۆ سیمبۆلێکی دیار بووە وەک شمشێرەکەی هاوەڵی پێخەمبەر خالید کوڕی وەلید، و لە مێژووی هاوچەرخی سوریادا، “هەڵۆی زێڕینی سوریا” درێژکراوەی ئەو سیمبۆلەیە کە باپیرانی سوریا بۆ دامەزراندنی وڵاتەکەیان لە ساڵی 1945دا داڕشتبوو، کە لەلایەن دیزاینەر و هونەرمەندی سوری خالد ئەلئەسالییەوە داهێنرابووو، وەک نیشانەی کۆماری عەرەبی سوریا.
ڕزگارکردنی ئەستێرەکان بە ڕزگاری گەل پێناسەکراوە وەک سیمبوولی کۆماری عەرەبی بێ ئاماژەکردن بە رۆژی کورد و درۆزی و هیچ هێمایەکی پێکهاتەکانی دیکەی سوریا.
سێ ئەستێرەکە کە هێمای ئاڵای سوریایە لە فۆرمێکی نوێدا کە مرۆڤ تێیدا ئازادە و ئەستێرەکان پێگەیەکیان لە سەرووی هەڵۆوە وەرگرت وەک نیشانەی ئازادی و ئاییندەی سوریا.
یەکگرتوویی خاک و یەکگرتوویی شوناسی سوریا وەک وڵاتێکی مەرکەزی ناوەندی:
کلکی هەڵۆ بە پێنج پەڕەوە پۆشراوە کە هەریەکەیان نوێنەرایەتی یەکێک لە ناوچە جوگرافییە سەرەکییەکان دەکەن: باکوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، باشوور و ناوەڕاست. سمبۆلی یەکێتی سوریایە.
سەبارەت بە باڵەکانی هەڵۆ، نە هێرشبەرن و نە بەرگریکارن، بەڵکو لە دۆخێکی هاوسەنگیدان:
هەر باڵێک لە حەوت پەڕ پێکدێت، بە گشتی چواردە پەڕ کە نوێنەرایەتی هەموو پارێزگاکانی سوریا دەکەن بە یەکەوە.
هێماکانی هەڵۆی نوێ سوریا وەک ناسنامەی هەمیشەی بێ ئاماژەکردن بە مێژوو و شۆناستی پێکهاتە جیاجیاکانی سوریا:
سیمبوولەکە وەک گرێبەستێکی نیشتمانی نوێ کە پێوەندی نێوان دەوڵەت و گەل دیاری دەکات.
ئەم ناسنامە نوێ یە کە ئاماژەیە بۆ پێکهاتە ڕەسەنەکانی سوریاوە و بەیەکەوە گرێدراوی مێژوو و هونەر و میراتی کولتووری و شارستانی کە دەیان ساڵە شوناس و سیمای گەلی سوریای لە قاڵب داوە.
بەپێ بەدواداچوونێکی قەندیل پرێس؛ وەزارەتی ڕاگەیاندنی نوێ سوریا ماوەی پێنج مانگە، لە دیمەشق سەدان پەیج و ئەکاوتن دروستکردووە و ژووری ئۆپەراسیۆنی میدیاییان دامەزراندووە بۆ دژایەتی کورد.
هەروەها حکومەتەکەی هەتەشە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع رووی لە رۆژئاوا کردووە و هەموو تەنەزوولێک بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا و ئەوروپا دەکات و یەکێک لە مەرجەکانی دانپێدانانە بە حکومەتەکەی و هەروەها سوریایەکی ناوەندی بۆ ئەوەی کورد نەبێتە خاوەن هیچ ستاتۆیەک.
ۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بلاویكردووەتەوە كە،ئیسرائیل و سووریا ئامادەكاری دەكەن بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لە ڕێكەوتنێكدا كە بریتییە لە هێشتنەوەی بەرزاییەكانی جۆلان، بە فەرمی لكاندنی بە سەروەری ئیسرائیلەوە.
ئاماژەی بەوەشكراوە، بەپێی ڕیككەوتنەكە هەردوولا كاربۆئەوە دەكەن بڕگەی خاكی داگیركراو هەڵبوەشێنرێتەوە، لە بەرامبەردا پاراستن و بەرگریكردن لە دەسەڵاتی ئێستای سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە دابین دەكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا ئیسرائیل ئەو هەلەی قۆستەوە و لە لاوازی دەسەڵاتی سووریادا داگیریكرد، هاوكات دەسەڵاتی خۆی لەو ناوچانەدا سەپاند و ئێستاش لەڕیگەی ڕێككەوتنەوە دەیەوێت ئەو ناوچەیە بخاتەژێر دەوڵەتی ئیسرائیل و كۆتایی بەو ململانێیە بهێنێت.
هاوکات لە هەفتەی رابردوودا حکومەتی هەتەشە هانی بەشێک لە سەرۆک عەرەبەکانی رەقە داوە، کە گرژی و ئالۆزی لە سنوری ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دروست بکەن و داوای چووونەوە پاڵ سوریایان بکەن.
قەندیل پرێس