ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه، رۆژی سێشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی لێدان له ئێران كۆده‌بێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له زاری دو به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه، رۆژی سێشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی بژارده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌دژی ئێران ده‌كه‌ن.
ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان یه‌كێكه له ژوره‌كانی كۆبونه‌وه له كۆشكی سپی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌توانێت لێیه‌وه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌بێت.
تره‌مپ به ئاكسیۆسی وتوه، ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ینه رێككه‌وتن به‌ڵام ئه‌وان نایه‌نه ژێر بار. ده‌بێت بێنه ژێر بار ئه‌گه‌رنا گورزی گه‌وره‌یان لێده‌ده‌ین، ئێرانییه‌كانیش ئه‌م شته‌یان ناوێت.
تره‌مپ به‌رله‌وه له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ هۆشداری دایه ئێران و وتی “بۆ ئێران كاته‌كه خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت، باشتره خێرا هه‌نگاو بنێن، ئه‌گه‌رنا هیچیان لێ نامێنێته‌وه. كات جه‌وهه‌رییه.”
به‌پێی ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس، تره‌مپ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی ئێران قسه‌ی كردوه.
قەندیل پرێس