به‌په‌له

کۆتاییهاتنی خولێکی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی لە سەقز

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز، ڕێوڕەسمێک بۆ پێشکەشکردنی بڕوانامە بە بەشداربووانی خولێکی ڕێنووس لە شاری سەقز بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە بەشداریی فێرخوازان و کۆمەڵێک لە خەڵکی نیشتمانپەروەی شاری سەقز بەڕێوە چوو و دەرچووانی ئەم خولە فێرکارییەی ڕێنووسی زمانی کوردی بڕوانامەیان پێشکەش کرا.

ئەم ڕێوڕەسمە لە کتێبخانەی نەشمیلانی سەقز و لەلایەن ئەنجومەنی هیوای زانستەوە بەڕێوە چووە.

ئەم خولە لە فێرکاریی ڕێنووسی کوردی لەلایەن وانەبێژ خالید عەبدوڵڵاهییەوە بەڕێوە چووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک بڕیارێک دژی جێگرە کوردەکەی دەردەکات

قەندیل پرێس – کەرکوک بەپێی نۆسراوێک کە بەدەست قەندیل پرێس کەوتووە، پارێزگارە تازەکەی کەرکوک کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *