ڕێوار ئاودانان، ئەندامی ڕێبەریی و وتەبێژیی پژاک، لێدوانەکەی زاگرۆس ئەندەریاری بە نافەرمی ناو دەبات

دوای دوورخستنەوەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە “کۆنگرەی ئازادی ئێران” پژاک لە بەشێک لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: «بەپێی زانیارییانەی دەستمان گەیشتووە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لە پرۆسەی دوورخستنەوەی پژاک لە “کۆنگرەی ئازادیی ئێران” ڕۆڵیان هەبوو…».

دواتر زاگرۆس ئەندەریاری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پژاک لە ئەورووپا ڕایگەیاند: «گومانمان لە دوو لایەنە کوردییەکە نییە».

دواتر، ڕیوار ئاودانان ئەندامی ڕێبەریی و وتەبێژیی پژاک، وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە قسەکانی زاگرۆس ئەندەریاری، لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاند: «جگە لە راگەیەندراوی فەرمی پژاک هەر سەرنجێکی‌تر کە وەک تێڕوانینی پژاک بخرێتەڕوو، لەلایەن پارتی ئێمەوە بە نافەرمی دادەنرێت. هەر ڕوونکردنەوە و زانیارییەکی پێویست لە لایەن وتەبێژی پارتیمانەوە دەدرێت».

سەرەڕای دوورخستنەوەی پژاک لە کۆنگرەی ئازادی ئێران، حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەردەوامن لە بەشداریان لەم کۆنگرەیە.

ئەم کۆنگرەیە بڕیارە لە ڕۆژانی 28 و 29ی 3ی 2026 لە شاری لەندەن کۆڕبەندێکی دوو ڕۆژە سەبارەت بە داهاتووی ئێران بەڕێوە ببات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *