فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە بەنداوی تشرین ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ کە بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانانی ڕووماڵدەکرد کردە ئامانج و شەهیدی کرد.
دەوڵەتی تورک بە کردەوە دڕندە و نایاساییەکانی بە بێ گوێدانە یاساکانی پاراستنی ڕۆژنامەوانان لە تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد بەردەوامە، لە بەردەوامی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەواناندا دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە هێرشەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ، ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی ئازادی تیرۆر کرد.
عەگید ڕۆژ کە ڕۆژنامەنووسێکی کۆچبەری عەفرینییە، ماوەی ٣٩ ڕۆژە بەرخۆدانەکانی پردی قەرەقۆزاق و بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانانی لە بەنداوی تشرین ڕووماڵ دەکرد.
شایەنی باسە، دەوڵەتی تورک لە ١٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازادی، نازم داشتان و جیهان بیلگینی تیرۆر کرد کە ڕووماڵی ڕووداو و هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرینیان دەکرد.
قەندیل پرێس