ئەم ڕێوڕەسمە، ڕێوڕەسمێكی كۆنی ناوچەی كرن لە پارێزگای كرماشانە كە هەوڵی زیندووكردنەوەی دراوە. ئەم ڕێوڕەسمە بۆ سوپاسگوزاری لە نیعمەت و بەرەكەت و بەرهەمە كشتوكاڵییەكانە و لەم ڕۆژەدا خواردنێك بە ناوی دانەكوڵانە دروست دەكرێت.
لەم ڕێوڕەسمەدا كەسایەتییەك بە ناوی گاڤار وە كووڵ دێت كە لانك یان بێشكەیەكی لە كۆڵ دایە و ئەم ڕۆژە لە ناوچەی كرندا مزگێنیدەری دەسپێكی بەهارە.
قەندیل پرێس