به‌په‌له

پەکەکە چەک دادەنێت و ناوی حزبەکەی دەگۆڕێت

بە پێی هەواڵێک کە ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردووەتەوە، پارتی کرێکارانی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی کۆنگرەی خۆی ئەنجامداوە و لە کۆنگرەکەدا بڕیاری چەکدانان و گۆڕینی ناو و شێوازی کاری حزبەکە دراوە.

عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکەش بە پەیوەندی تەلەفۆنی بەشداریی کۆنگرەکەی کردووە.

دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بە هەماهەنگی دامەزراوە فەرمییەکانی تورکیا عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئەنقەرە نەشتەرگەرییەکی چاوی بۆ ئەنجامدراوە و گەڕاوەتەوە ئیمراڵی، پەکەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە باشوری کوردستان کۆنگرەی خۆی ئەنجامداوە و لە کۆنگرەکەش بڕیاری گۆڕینی ناوی پارتی کرێکاران و دانانی چەک و گۆڕینی شێوازی کارکردنی حزبەکە دراوە.

شایەنی باسە، ئەم کۆنگرەیەی پەکەکە ئەنجامیداوە 12مین کۆنگرەی حزبەکەیە و لە ڕۆژانی 5 تا 7ـی ئایار لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچووە.

پارتی کرێکارانی کوردستان لە 27ى 11ى 1978 بەسەرپەرشتی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و چەند سەرکردەیەکی دیکەی ئەو حزبە پێکهێنرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تۆڕی 8ی مارس: 53 ژن له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردودا له‌ هه‌رێم كوژراون

تۆڕی 8ی مارس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان، له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردودا له‌ هه‌رێم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *