هێزی گەریلا سێ درۆنی خستەخوارەوە

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکان شەش چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە زاپ و خواکورک ئەنجامداوە، بە هۆیەوە سێ درۆن خراوەتەخوارەوە، دوو کامێرای چاودێریی و سێ تەقەمەنی لەناوبراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئاماری چالاکییەکانی گە,ر,یلاکانی لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشەکانی ئەو دەوڵەتە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هە,پە,گەدا هاتووە، گە,ر,یلاکانی هە,پە,گە و یە,ژ,استار، لە ١٧ و ١٨ـی ئەم مانگە، شەش چالاکییەکان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی جودی، بەهار، ئامێدی لە زاپ و گردی مەسکەن لە خواکورک ئەنجامداوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەو چالاکییانەدا سێ درۆن خراوەتەخوارەوە، دوو کامێری چاودێریی بە نیشانەشكێن و سێ تەقەمەنی لەناوبراوە، هەروەها سوپای داگیرکەر ناچار بە پاشەکشە کراون.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هە,پە,گە دەڵێت: دەوڵەتی تورک لە ١٧ و ١٨ـی ئەم مانگە دووجار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانی تونێلەکانمان لە گردی ئێف ئێم لە زاپ کردووە.

هەپەگە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکی لە ڕۆژانی ١٧، ١٨ و ١٩ـی تشرینی دووەم بەمشێوەیە خستووەتەڕوو: بە گشتیی ٢٥ جار بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی هەرێمەکانی خواکورک، گارە و زاپ کراوە، هەروەها ١٩ جاریش بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومانی خواکورک و زاپ کراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *