نوری شێخۆ: تورکیا ڕێگری لەگەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین دەکات

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی  شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، نوری شێخۆ ڕایگەیاند، لیژنەکان بۆ گەڕانەوەی خەڵکی عەفرین دامەزراون و لەگەڵ خەڵکی عەفرین لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەبنەوە، بەڵام تورکیا ڕێگری دەکات.

نوری شێخۆ ڕایگەیاند: “دەوڵەتی تورکیا هەوڵدەدات ڕێککەوتنەکانی تایبەت بە عەفرین لەناوببات بۆ ئەوەی دیمۆگرافیای عەفرین تەواو بگۆڕێت”.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە سەرنجی بۆ ئەو پێشێلکارییانە ڕاکێشا کە لە عەفرین بەردەوامن و دەڵێت: “گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا، بەتایبەتی حەمزات و عەمشات، لەم ماوەیەدا کاری دڕندەیی خۆیان زیاد کردووە. لەم چوارچێوەیەدا، لەم هەفتەیەدا، 3 کوردیان کوشتووەو بە شێوەیەکی گشتی لە شاری عەفرین و دەوروبەری پێشێلکارییەکان دژی کورد بەردەوامن، لە کوشتنەوە تا دەگاتە ڕفاندن و دزی و تاڵانکردن”.

نوری شێخۆ ئاشکرای دەکات، حکومەتی کاتی لە دیمەشق بانگەشەی ئەوە دەکات کە دۆخی عەفرین سەقامگیرە و خەڵک بە دوای گەڕانەوەیە بۆ ئەوێ، بەڵام لە واقیعدا گۆڕانی دیمۆگرافی لە عەفرین هێشتا بەردەوامە. لە عەفرین، فەرمانگەکان دامەزراون بۆ پاساوهێنانەوە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی و ئاوارەبوونی کورد، گوایە بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی هاووڵاتیانن، لەگەڵ ئەوەشدا بە ناوی لیژنەوە گۆڕانی دیمۆگرافی لە عەفرین بەردەوامە و دەست بەسەر موڵک و ماڵی کورددا دەگیرێت.

شێخۆ باسی لەوەشکرد، حکومەتی کاتی لە دیمەشق، زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی عەفرین قەدەغەکردووە و زمانی کوردی بە زمانێکی بیانی وەسفکردووە، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە 95%ی دانیشتوانی عەفرین کوردن.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پلانێکی داگیرکاریی تورکیا هەیە لەعەفرین، دەوڵەتی تورکیا چەند ساڵێکە کاردەکات بۆ ئەوەی کورد بە تەواوی لەوێ ئاوارە بکات.

ئیبراهیم شێخۆ سەرنجی بۆ ڕێککەوتنی 10ی ئادار ڕاکێشا و ڕایگەیاند: “بەپێی ڕێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، پێویستە هەموو ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بە خەڵکی عەفرینیشەوە، لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵی هاوبەش لەژێر چاودێری هێزە نێودەوڵەتییەکانی وەک هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، فەرەنسا و نەتەوە یەکگرتووەکان درا بۆ گەرەنتی گەڕانەوەی خەڵکی عەفرین، بەڵام تا ئێستا ئەم بڕیارە جێبەجێ نەکراوە، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی دەستوەردان دەکەن و ڕێگرن لەوەی ئەم ڕێککەوتنە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *