مەشق و راهێنانی هەسەدە و هاوپەیمانان بەردەوامە

هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەكانی سوریای دیموكرات مەشق و مانۆڕی سەربازییان لە بنكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدا.

سەرچاوەیەكی سەربازی نزیك لە شەڕڤانانی  هەسەدە رایگەیاند، “هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هەسەدە لە نزیك بنكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە كێڵگەی نەوتی عومەر لە گوندەوای رۆژهەڵاتی دێرەزوور، بە چەكی جۆراو جۆر راهێنان و مانۆڕی سەربازییان ئەنجامدا، كە تێیدا هەلیكۆپتەر و فڕۆكە جەنگییەكان بەشداربوون، و بۆ چەند كاتژمێرێك بەردەوام بوو”.

ئەو سەرچاوەیە بۆ ئاژانسی نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم راهێنان و مانۆڕە سەربازییانە پشتڕاستكردنەوەی هاوبەشی بەهێزی نێوان شەڕڤانانی “هەسەدە” و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە.

دەشڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مەشقەكان بەردەوام دەبن و ئامانجیان كۆنترۆڵكردنی ناوچەكە و رێگری كردنە لە دەركەوتنەوەی رێكخراوی “داعش” لە ناوچەكە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە تورکمانەکەی کەرکوک بڕیارێک دژی جێگرە کوردەکەی دەردەکات

قەندیل پرێس – کەرکوک بەپێی نۆسراوێک کە بەدەست قەندیل پرێس کەوتووە، پارێزگارە تازەکەی کەرکوک کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *