رۆژئاوای کوردستان؛ خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ پشتگیری لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو

قەندیل پرێس- عاموودا 

لە شاری عاموودا لە ڕۆژئاوای کوردستان، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بۆ پشتگیریکردن و دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ باشووری کوردستان بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی چەندین دروشمی نەتەوەیی، توندوتیژی و ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و جەختیان لە گرنگیی یەکڕیزیی ماڵی کورد کردەوە لەم قۆناغە هەستیارەدا.

بەشداربووان دووپاتیان کردەوە کە پاراستنی دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان ئەرکێکی نەتەوەییە و پێویستە گەلی کورد لە هەموو پارچەکان پشتیوانی یەکتری بن. شایەنی باسە ئەم جوڵە جەماوەرییەی عاموودا لە چوارچێوەی ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتی و هاوسۆزییەدایە کە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستانی گرتووەتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *