بەڤیدیو.. بکوژی ئەکبەری حاجی رۆستەم دەستگیرکرا و دانپێدانانی بڵاوکرایەوە

قەندیل پرێس

ئەمرۆ هەینی 26ـی ئەیلولی 2025 دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا راگەیاند؛ بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق تۆمەتباری کوشتنی ( ئەکبەری حاجی رۆستەم )ی لەشاری بەغداد دەستگیرکرد و دانپێدانانی بکوژەکەی بڵاوکرایەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم:

دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق تۆمەتباری کوشتنی ( ئەکبەری حاجی رۆستەم )ی لەشاری بەغداد دەستگیرکرد.

22ـی ئەیلولی 2025 لەگوندی ئۆمەربلی قەزای کفری هاوڵاتی ( ئەکبەری حاجی ڕۆستەم ) دەکوژرێت،
دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان  لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردیان دەستپێکرد و دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت بکوژ چووەتە باخی قوربانییەکە و چاوەڕوانی کردووە و دوای گەیشتنی (ئەکبەری حاجی ڕۆستەم)بەفیشەکێکی چەکی جۆری دەمانچە دەیکوژێت و دواتر بکوژ ئۆتۆمبێل و موبایلی کوژراو دەبات و لە شوێنی تاوان هەڵدێت و لەڕێگەی ناحیەی سلێمان بەگ دەچێتە بەغداد و لەناوچەی دۆرە لەماڵێک خۆی حەشار دەدات.

دواتر توانرا لە 23/9/2025 لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بەهەماهەنگی و زانيارى دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیر بکرێت.

تۆمەتبار بەڕەگەز عەرەبە و تەمەنی (22)ساڵە ناوی (عەبدول عزیز جاسم محمود) دوای ڕادەستکردنی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان لەدەزگای ئاسایشی هەرێم دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەماددەی ( 406 )لەیاسای سزادان ڕاگیڕاوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *