دادگای بۆرسا سەر بە دەسەڵاتی قەزایی ڕژیمی تورکیا جارێکی دیکە قەدەغەی دیدار و چاوپێکەوتنی پارێزەرانی لەگەڵ ئۆجالان بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە درێژ کردەوە. بیرۆی حقووقیی سەدە کە لە پارێزەرانی ئۆجالان پێکهاتووە، ڕایگەیاندووە دژی ئەم بڕیارەی دادگا سکاڵا تۆمار دەکات.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا، عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانیی دیکەی زیندانی ئیمراڵی بە ناوەکانی عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یەلدرم، بە بڕیاری دادگای بۆرسا بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرەکانیان بێبەش کراون.
بیرۆی حقووقیی سەدە ڕایگەیاندووە کە سەبارەت بە هۆکاری ئەم قەدەغەیە هیچ ڕوونکردنەوەیەک بەوان نەدراوە.
قەندیل پرێس